شێرکۆجەلال
دەکرێ ئەم شەو
وەك گشت شەوێك
دوای ماچی شەوانم
نەکەوی
بڵێسەی عەشقت کزبۆتەوە
وەختەمەرگ میوانی بێ
پیرەهەولێرم لێ دوورە
گیانی خۆمی پێ بسپێرم
ئاخ ئەمشەوپەنجەم نای گاتێ
کانی ڕۆحمی پێ ئاودێرم
تۆش ئەی شارەکۆنەکەی لیل
لێم مەترسە
هێندەپێکی عەشقی ئەوم
خواردۆتەوە
ئەوەی هەمە دەیدرکێنم
نایشارمەوە
لەسفرەی ئازارم مەترسێ
ناهێڵم بۆنی شارناخۆش کا
شەپۆلی خەمووناڵەی دڵی من
کیژانی شۆخت یاخی کا
ئەم شەو
یان لەکوچەوکۆڵانێکت
یان لەژێرپەیکەری هۆزان ڤانێکت
دەنووم بۆخۆم بەبێ دەنگی
تاهەتایە پشوودەدەم
گەرنەمردم بۆبەیانی
هەڵسامەوە
سەوداسەری عیشقم نەبی
لەبەختی من دووربەرەوە
بەهاری ژینی من هەرسی هێناوە
گەڵاپۆشی عیشقت ناکا… فرەنسا/ لیل/ ١٤/١١/٢٠١١