زانا دڵشاد دزەیی : خانمە ئەکتەر ھەژان ھێرش گرێبەستێکی لەگەڵ کەناڵی کوردسات ئیمزا کرد، بەرنامەیەکی تەرفیھی ھونەری پێشکەش بکات.
ھەژان ھێرش، کە زنجیرە درامای “ئاکامی نھێنییەکان” رۆڵی سەرەکی بینی بوو، ئێستا لەگەڵ کەناڵی کوردسات رێککەوتووە بەرنامەیەکی تەرفیھی ھونەری پێشکەش بکات، لەوبارەیەوە ھەژان ھێرش بۆ (سڤیل) گوتی “بەرنامەکە بەناوی three step دەبێت، یەکەم ئەڵقەی لە یەکەم رۆژی رەمەزان پێشکەش دەکرێ بەشێوەیەکی تۆمارکراوی، بەرنامەیەکی تەرفیھی ھونەری و جەماوەرییە، بەدرێژایی بەرنامەکە ٢٥٠ میوان لەخۆدەگرێ”. ھەژان ئاماژەی بەوەشدا بەرنامەکەی بۆ دوای رەمەزانیش بەردەوام دەبێ و ھەفتانە پێشکەش دەکرێ.
ئەم رەمەزانە بۆ یەکەمجار ھەژان ھێرش وەک پێشکەشکار دەردەکەوێت، لەبارەی ھۆکاری ھەڵبژاردنی پێشکەشکاری ئەو گوتی “ئەوە لەسەر داوای کەناڵی کوردسات بوو، ھاوسەرەکەشم دەروون گێژەن لەم کەناڵە کار دەکات لەرێگەکەی ئەوەوە کارەکان جێبەجێ کرا، بەم ھیوایەم بەدڵی بینەران بم و تێیدا سەرکەوتووبم”.