ئەمەوێ شیعرێ بنوسم
لە ووشەکانی تۆ بچێ
کەهەموو جار بەگوێما دەیچرپێنی
لەدوای ماچێ
بەڵام زۆر ئەترسم هیچ ووشەیەکم
لەهی تۆ نەچێ
ئەو هەموو ماندوو بونەم
لەشیعرێکا بەفیرۆ بچێ
ئەمەوێ وێنەت بکێشم
لەسەر دیواری ژوورەکەم
تا ئەو ڕۆژانەی بێ تۆم
تێر سەیری ڕوخسارت بکەم
بەس ترسم هەیە لەقەڵەمەکەم
ئەڵێم ئاخۆ نەکا
مەرەکەبەکەی بەشی جوانی
هەموو ڕوخسارت نەکا
ئەمەوێ گۆرانیەکت بۆ بڵێم
تا لێم تێ بگەی
تۆ لەنێو دڵی مندا
بەقەدەر دونیا گەورەی
خۆمن ئەمەوێ لەپێناوی تۆ
هەموو شتێ بکەم
بەڵەم زۆر ئەترسم
بە کوڕێکی شێت لێم تێ بگەی
پەیوەند ئەحمەد
http://youtu.be/8oB-BroNVUI