ئەمیر موراد گۆرانیبێژێکە تازە ھاتۆتە ناو بواری گۆرانییەو، خەڵکی شارەجوانەکەی ڕانییەیە بەلام ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە، لە دیمانەیەکی کورتدا ئەمیر باسی سەرەتای ھاتنی بۆ ناوی ھونەری کرد گوتی، لە منداڵییەوە حەزم لە ھونەربووە، بەردەوام گوێچکەیەکی موزیکیم ھەبووە، ئاواتەم ئەوەبوو کە رۆژێک دابێت کاری ھونەری بکەم، ئەوە بوو لە ساڵی ٢٠٠٩ ئاواتەکەیم ھاتە دیی دەستم بەکاری ھونەری کرد.
(ئەمیر موراد) تاوەکو ئێستا دوو گۆرانی ھەیە کاری کلیپیشی بۆ ھەردووکیانی کردووە، وەکو خۆیشس دەڵی نامەوێ بە خێرایی کارەکانم ئەنجام بدەم، چونکە پەیامی من لە ھونەردا پێشکەش کردنی کارێکی پوخت و جوانە بەڵام بە ھیواشی.
لە بارەی ھەلبژاردنی ستایلەوە(ئەمیر)دەڵی: ھەرگیز لە کار ستایلێک ناکەم کە دووبارە بێت و نوێکاری تێدا نەبێت، ئەگەر گوێگرانیش سەرنجی کارەکانی منیان دابێت دەزانن کە ستایلەکەم ستاێکیکی گەنجانەوە.
ھەمانگیەکی ھونەری بەھێز لە نیوان (ئەمیر موراد) و گۆرانیبیژ (روزبە) ھەیە ، وەکو ئەمیر دەڵی: لە ساڵی ٢٠٠٩ (رۆزبە)م ناسیی و تاوەکو ئێستاش ئەو پەیوەندییە ھونەرییە بەردەوامی ھەیە ئەو دوو گۆانییەی کە من گووتنوو ھەردووکیان موزیکەکەیان لە لایەن ئەوەوە دانراوە.
ھەردوو بەرھەمەکەی(ئەمیر) شیعرەکانی لەلایەن سیمەن چایچی نووسراوە، لەم لەم بارەیەوە ئەمیر گوتی(خۆشحاڵم کە شیعرەکانی سیمەن چایچیم کردۆتە گۆرانی، چونکە ھەست دەکەم کە شیعرەکانی سیمەن چایچی زۆر ناسکن و دووبارە نین زۆر بە ئاسانی دەچنە ناخی خەڵکییەوە. بۆیە لە دنیای ئەمرۆی موزکیشدا ئەمە گرنگە کە گۆرانیبێژ چۆن بتوانی ھەڵبژاردنی تێکشتەکانی بکات.
لە (ئەمیر)م ئاخۆ بۆچی تەنھا لە چەند کەناڵیکی دیاریکراو کلیپیەکانی پەخش دەکرێت، لە وەلامدا ئەمێر دەڵی: بۆ من ھەموو کەنالێکی کوردی وەکو یەکە بەلام خۆم گرنگی ئەدەم بەو کەناڵانەی کە گرنگی بە موزیک دەدەن.
دوواین بەرھەمی(ئەمیر موراد) گۆرانییەکی ھاوبەشە لەگەڵ گۆرانیبیژ(ئالان جەمال) کە ئێستا ھەموو کارەکانی تەواو بووە لەماوەیەکی نزیکدا لە کەنالەکاندا بلاودەکرێتەوە.
ئاریان دەرگەڵەیی