(ئەمیر موڕاد)ی گۆرانیبێژ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ” ھەولێر” پێی راگەیاندیین کە دوایین گۆرانی خۆی کە تۆماری کردووە، گۆرانییەکی فارسییە.
گوتیشی: ئەم گۆرانییە بەشیًکی لە لە ستۆدیۆ بە نێوبانگەکانی تاران بەشێکیی دیکەیش لە وڵاتی سوید تۆمارکراوە. ھەروەھا تێکست و میلۆدی گۆرانییەکەیش لەلایەن ھونەرمەندیًَکی فارسی (ئیمان جسۆن) دانراوە.
لە بارەی ھەلبژاردنی ستایلی دوایین گۆرانییەکەی ئەمیر گوتی: ھەرگیز لە کار ستایلێک ناکەم کە دووبارە بێت و نوێکاری تێدا نەبێت، ئەگەر گوێگرانیش سەرنجی کارەکانی منیان دابێت دەزانن کە ئەو ستایلەی بە کارمھیًَناوە نوێیە. ئەم گۆرانییە فارسییەش کە تۆمارم کردووە لە سەر ستایلێکی خیرا گوتراوە، ھەمان رێتمە کە لە گۆرانی (شاز)دا بەکارم ھێنا، لەمەودواش ھەر بڕیارم داوە ھەر لەسەر ھەمان ستایل کار بکەم. چونکە ستایلێکی نوێ و گەنجانەیە.
دەربارەی کلیپکردنی گۆرانییەکەیش ئەو گوتی لەماوەیەکی نزیکدا گۆرانییەکە لەلایەن دەرھێنەری بەتوانا( پێشرەو نەبەر) کار کلیپی بۆ ئەنجام دەدرێت.
جگە لە ھەواڵ پرسینی دوایین کاری ھونەری خۆی “ھەولێر” چەند پرسیارێکی ھونەری دیکەی ئاراستەی (ئەمیر موراد ) کرد، لەوانەی باس کردنی ئەو پەیوەندییە ھونەرییەی لە نێوان ( روزبە) و (ئەمیر موراد) ھەیە ، وەک دەزانرێت ھەمانگیەکی ھونەری بەھێز لە نیوان (ئەمیر موراد) و گۆرانیبیژ (روزبە) ھەیە ، ئەمیر دەڵی: لە ساڵی ٢٠٠٩ (رۆزبە)م ناسیی و تاوەکو ئێستاش ئەو پەیوەندییە ھونەرییە بەردەوامی ھەیە لەو بەرھەمانەی کە تۆمارم کردوون دوو گۆرانی موزیکەکەیان لە لایەن ئەوەوە دانراوە.
چەند بەرھەمێکی (موراد ) شیعرەکانیان لەلایەن سیمەن چایچی نووسراوە، لەم بارەیەوە ئەمیر گوتی(خۆشحاڵم کە شیعرەکانی (سیمەن چایچیم) کردۆتە گۆرانی، چونکە ھەست دەکەم کە شیعرەکانی سیمەن چایچی زۆر ناسکن و دووبارە نین زۆر بە ئاسانی دەچنە ناخی خەڵکییەوە. بۆیە لە دنیای ئەمرۆی موزکیشدا ئەمە گرنگە کە گۆرانیبێژ چۆن بتوانی ھەڵبژاردنی تێکستەکانی بکات.
شایانی باسە ئەمیر موراد گۆرانیبێژێکە تازە ھاتۆتە ناو بواری گۆرانییەو، خەڵکی شارەجوانەکەی ڕانییەیە بەلام ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە، (ئەمیر موراد) تاوەکو ئێستا چەندین گۆرانی ھەیە لەوانە (شاز) و (غوربەت) و گۆرانییەکیش بە شێوەی (دیۆت) لەگەڵ (ئالان جەمال) بە نێوی (ھاوڕی) کاری کلیپیشی بۆ ھەموو گۆرانییەکانی کردووە، وەکو خۆیشس دەڵی نامەوێ بە خێرایی کارەکانم ئەنجام بدەم، چونکە پەیامی من لە ھونەردا پێشکەش کردنی کارێکی پوخت و جوانە بەڵام بە ھیواشی.
ئاریان تەحسین