کارۆخ مەلا ئەسعەد. ئەو گۆرانیبێژێکی فارسەو خاوەنی چەند بەرھەمێکەو لایەنگرێکی زۆری ھەیە.”
خاوەن ستۆدێۆی (شانیا)، (میران میرانی) لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (ھەولێر) گوتی:” تازەترین کارم بەرھەم ھێنانی گۆرانیەکە بۆ گۆرانیبێژی فارس (ئەمیر فەرجەم) کە تەواوی کارە تەکنیەکانی ئەو بەرھەمەی لەلایەن منەوە بە ئەنجام گەیاندراون، ھاوکات ناوبراو خاوەنی ھەوادارێکی زۆرە و بەباشی پێشوازی لە بەرھەمەکانی دەکرێت.
(میرانی) گوتیشی:” لە ئایندەیەکی نزیکدا گۆرانیبێژ (ئەمیر) لەلایەن ستافێکی (سوێد)ـەوە کلیپ بۆ ئەو گۆرانیە دەکات و پێش کەیشی لایەنگرانی دەنگی دەکات. شایەنی باسیشە سەرجەم ئەو کارانەی کە من بۆ گۆرانیبێژە بیانیەکانی بەرھەم دەھێنم ڕاستەو خۆ پێشکەیشی کەناڵە ھونەریە کوردیەکانی دەکەم.