هونەرمەندنى دەرهێنەر ئەمیر تەها لەدوایین کارى خۆیدا کۆتایی هێنا بەکارى وێنەگرتنى کورتە فیلمى “دەمانچەکە لەبیرکە” لە سیناریۆی موحسین محەمەد و دەرهێنانى خۆی.
دەربارەى ئەوکارەى ئەمیر تەها گوتى: کورتە فیلمى دەمانچەکە لەبیرکە کە سیناریۆی موحسین محەمەدەو خۆم کارى وێنەگرتن و دەرهێنانم بۆی کردووە و فیلمەکە بۆ دووەمین فێستیڤاڵی داربەڕووى زێڕینى هەولێر بەرهەم هاتووە، لە ئێستادا قۆناغى وێنەگرتنى تەواو بووە و لەقۆناغى مۆنتاژدایە، هەریەک لە”دلڤین موحسین، هێرش حەمەد، نەجیبە هەولێری” وەکو ئەکتەر لە کارەکە بەشدارن، شاریۆ و کرێن دیدار ئەکرەم کردوویەتى و دەنگیش هێمن حەمەرەشیدە، کە کورتە فیلمە لەناو شارى هەولێر و دەوروبەرى وێنەى گیراوە،
ناوەرۆکى فیلمەکە باس لە کچێکى پاک دەکات کە حەزى بەژیانە، بەڵام برایەکەى کە کەسێکى خێڵەکیە بڕیارى داوە خوشکەکەى خۆى بکوژێ.
جێی ئاماژەیە ماوەیەک لەمەوبەر ئەمیر تەها بە فیلمى دیکۆمێنتى لەیلا قاسم هێماى بەرخودان بەشدارى لە فێستیڤاڵی فیلمى کوردى لەندەن کرد و فیلمەکەى سەرکەوتنێکى باشی بەدەست هێنا.
مەسعودى مەلا هەمزە