لە ھەنگاوێکی ھونەریی دانسقەدا ئەمشەو دەرھێنەر(ئەرسـەلان دەروێش) تازەترین بەرھەمی خۆی ,کە شانۆیی (بێکەس) ە و لەنووسینی ھونەرمەند(ئەحمەد سالار)ە ،لە (١٢) کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانی ولۆکاڵدا نمایش دەکات.
ژمارەییەکی گەورە لە شانۆ ھەردوو تیپی (شانۆی سالار و نواندنی سلێمانی) رۆڵە سەرەکییەکانیانی تیا بەرجەستەدەکەن وەک شانۆکارانی ناسراو (کامەران رەئوف، یاسین قادر بەرزنجی، عومەر دڵپاک، کاوەی ئەحمەد میرزا ،بورھان محەمەد، سوھەیلە حەسەن،ئاشتی عوسمان دانش،شیلان عەبدوڵڵا، ھاوڕێ قادر رەشید، زاھیر عەلی،ئاشتی کەمال ، ئەڤین ئازاد ،چێنەر ئەحمەد،ماھیر عەلی،شەمالڕ ئیبراھیم،کەمال عەلی،سروەعەبدولڕەحمان ،سەرکەوت حەمە سەعید،رزگار محەمەد، ماردین سەباح،تاریق یاسین, وەلید عارف، باوان شێخ محەمەد، رێباز رەووف، لۆنا تاریق وچەندین ھونەرمەندی تر) جێی ئاماژەیە ھونەرمەند(ئەرسەلان دەروێش) ئەمە چەند جارێکە بەرھەمەھونەرییەکانی خۆی لەیەک کاتدا لەزۆربەی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکوردییەکاندا پەخش دەکات وەک ھەنگاوێک بۆ یەکخستنی ئاراستەی پرسە کۆمەڵایەتی ونەتەوەییەکاندا کەجێی دەستخۆشی بینەران وناوەندە ھونەریەکەبووە و ئەمەش کاتە کانی نمایشکردنی شانۆیی (بێکەس)ە لە ھەندێک لەوکەناڵانەدا.
کوردستان TV ١٥.٠٠
تەلەفزیۆنی ئازادی |ھەولێر ٢٢.٣٠
زاگـرۆس TV ٢٢.٣٠
تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان | ھەولێر ٢٣.٠٠
کەناڵی کوردسـات ٢٢.٣٠
کەناڵی سلێمانی ٢٢.٣٠
جەماوەری کوردستان SRT ٢٠.١٥ ١٩.٠٠
ھەولێر TV ٢٢.٣٠
تەلەفزیۆنی ئازادی |سلێمانی ١٩.٠٠
تیشـک TV ٢١.٣٠
تەلەفزیۆنی پەروەردە ٢٠.٠٠
کەرکووک TV ٢٠.٣٠
جیھـان TV ١٩.٠٠