هەنەرمەندی لاو سیزار جار پێی ڕاگەیاندین کەوا گۆرانی ( بۆ یەک نابین ) بۆ جاری دووەم بڵاو دەکاتەوە بەڵام ئەمجارەیان بە شێوازی ریمێکس کاری بۆ کراوە لە لایەن هونەرمەند بافڵ سەرهەنگ لە ستۆدیتۆی یادمیدیا لە وڵاتی هۆڵەندا وەکو خۆی دەڵێ شێوازی ریمێکس ئێستا لە زۆربەی هەنەرمەندەکانی دونیا کاری لەسەر دەکەن و شێوازێکی باوو گەنجانەیە ،،، وە هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە خەریکی چەند کارێکی نوێیە هەم بە وەکو کلیپ هەم وەکو دەنگ، نوێترین بەرهەمی کە ئێستا سەرقاڵی کارکردنە تیایا و بە شێوازێکی جوان لە ڕووی دەنگەوە کاری بۆ دەکات و بە کامێرای سینەمایی وێنەی دەگرێت کە نەیویست زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە بدات هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی
دیار مەحمود
بەرێوەبەری کارە هونەریەکانی هونەرمەند سیزار جاف