دوای ئەوەی لۆکە زاهیر دوو ئەلبومی لەگەڵ هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر تۆمارکرد لە نویترین ئەلبوومی خۆیدا ئەلبوومێکی مقاماتی بڵاو کردەوە لەلێدوانێکی تایبەتتدا دەرباز یونس بەڕێوەبەری کارە هونەریەکانی هەڵکەوت زاهیر بۆ هەولێر ووتی:”ئەلبوومی کەس وەک تۆ خۆشی نەویستم” نوێترین ئەلبوومی هونەرمەند لۆکە زاهیرە کەتایبەتە مەمقامات ، میوزیکی ئەلبوومەکەش لەلایەن هونەرمەند هەڵکەوت زاهیرەوە ئامادەکراوەو لەحەوت تراک پێک هاتوە و تێکستی چەند شاعیرێکی گەورەی کوردی وەکو “گۆران، پیرەمێرد” بەکار هاتووەو هاوتا لەگەڵ ئەو تێکستانە تێکستی حەمە سەعید حەسەن، چەتۆ حەسەن، هەڵکەوت زاهیر، حەمە سەعید ئیبراهیم” بەکاهاتووە،
کەس وەک تۆ خۆشی نەویستووم سێیەم ئەلبوومى لۆًکە زاهیرەو لەلایەن کۆمپانیای ڤین پڕۆدەکشنەوە بڵاو کراوەتەوە