ڕۆژانە بەرهەمی نوێ گۆرانیبێژان دەکەوێتەوە بازاڕەوە، بە وتەی هەندێک لە خاوەن تۆمارگاکان هەندێک لەو بەرهەمە گۆرانییانە بۆ ماوەیەکی زۆر لە گوێچکەی گوێگران دەمێنن و هەندێکی دیکەیش زوو لە ناو دەچن ، بە پێی ئامارێکی ڕۆژنامەی هەولێر کە سەردانی چەند تۆمارگایەکی کرد بۆی دەرکەوت کە لە ساڵی 2010 دا بەرهەمەی زەکەریای گۆرانیبیژ پتر لە هەمووان فرۆشراوە، خاوەن تۆمارگایەکی بەناو بانگی شاری هەولێر کە نەیویست ناوی خۆی بلێت گوتی تەنها لە سێ تۆمارگادا نزیکەی 15000 هەزار سی دی زەکەریان فرۆشرا، داواکاری لەسەرە.
“هەولێر” سەردانی (سەنتەری رۆتانا)ـی کرد کە سەنتەرێکە زیاتر ئەلبوومی ئۆرگینال بڵاو دەکاتەوە، خاوەنی سەنتەرەکە کە(رەوەندی)ی ناوەو گوتی: گوێگری کوردی لە چاو ساڵانی ڕابردوودا جیاوازە، ئێستا کەسانێک هەن کە تەنها گۆی لە میوزیک دەگرن، خەلکانێمان هەن کە تەنها گوێ لە گۆرانی فارسی یانیش گۆرانی تورکی دەگرن، زۆر جار هەرزەکاری وەهها دەهێنە لامان داوای ئەلبوومی موزیک دەکەن، ئەمە خۆشحاڵییەکی گەورەیە بۆ گەلێ کوردی کە ئیشمەش وەکو میللەتانی دی جگە لە گۆرانی گرینگی بە موزیکیش دەدەین، (ڕەوەند) زیاتر لەسەر گۆیگرانی گۆرانی دەدوێت لە کوردستاندا، بەرای ئەوە خاوەن سەنتەرە: گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی لە ئێران و هاتنی ژمارەیەکی زۆر گۆرانیبێژانی فارسی بۆ کوردستان هۆکارێکی گەورە بوو کە وایکرد گوێگرانی گۆرانی فارسی لە کوردستان ڕوو لە زیادبوون بکەن، (ڕەوەند) دەڵێت: لە دوای کۆنسێرتەکەی گۆرانی بێژ( موعین ئەسفەهانی) لە هەولێر فرۆشتنی ئەلبوومی ئەم گۆرانی بێژە زۆر ڕووی لە زیادوبوون کرد، بۆیە ئەو وەکو خاوەن تۆمارگایەک خۆشحاڵی خۆی دەبرێ تیکەڵاوییەکی فەرهەنگی لە نێوان کورد و میللەتانی دی هەیە، هەروەها(ڕەوەند) دەڵێت بەرهەمەکانی (ئیران موزیک) زۆر دەفرۆشرێن بەتایبەت لە نێو لاوانی کوردا و گۆرانییەکانی(موحسین بەنگانە) خواستێکی زۆری لەسەرە، هەروەها لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی لە موسیقای (سوونەتی ئێران) لە تۆمارگاکەمدا فرۆشتووە،
بەڕای خاوەنی سەنتەری روتانا لە ماوەی ڕابردوودا هەریەک لە بەرهەکانی هونەرمەندان (ئەیوب عەلی و زەکەریا) پر فرۆشترین ئەلبوومی هونەرمەندان، بەتایبەت ئەلبوومە نوێیەکەی هونەرمەند ئەیوب عەلی لەگەڵ ئەوەی کە بەشێوەی بچر بچر و لەڕێگەی گۆڤار و سەنتەرەکان بڵاوکرایەوە بەڵام لەم ماوەیەک زۆرترین سی دی فرشراوە،
بەداخەوە خاوەن سەنتەرەکانی تایبەت بە گۆرانی کەمتر بۆ رۆژنامەکان دەدوێن، چونکە بەرای هەندێک لە خاوەن لە سەنتەرەکان زۆر جار رۆژنامەی تایبەت بە هونەری دەهێن زانیاریمان لێ وەردەگرن بەڵام وەکو خۆی بڵاوی ناکەنەوە، خاوەن سەنتەرێکی کە تایبەت فرۆشتنی گۆرانی کە حەزی نەکرد ناوی خۆی بڵاو بکاتەوە، گوتی: لە ساڵی پاردا زەکەریا زۆرترین بەرهەمی لە بازارەکاندا فرۆشرا، هەروەها دوواین ئەلبوومی ئەیوب عەلی و ئەژدەر خواستی زۆر لەسەر بوو، هەر دەربارەی دیاردەی کۆپیشەوە ئەو خاوەن سەنتەر گوتی: بەدەگمەن بەرهەمێکی پوخت کۆپی دەکرێت، دیاردەی کۆپی سی تەنها بۆ ئەو ئەلبوومانەیە کە کاری بوخت نیین، ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ گۆرانییەکانی زەکەریا یان ئەیوب عەلی هەبێـ ئەوا هەرگیز بەرهەمەکانیان کۆپی ناکات و بە کۆپی نایکرێت، هەر لە بارەی دیاردەی کۆپیشەوە بەرای ئەم خاوەن سەنتەرە زیاتر ئەوانە کاری کۆپی دەکەن کە لە سەر شۆستەکانن ، ئەگینا خاوەن سەنتەرەکان بۆ پاک ڕاگرتنی سومحەی خۆیان کەمتر کاری کۆپی دەکەن،
گۆرانی ئینگلیزیش لە کاتی ئێستادا ڕەواجێکی زۆری لەسەرە و گەنجان زۆر گوێی لێ دەگرن، بە وتەی خاوەنی (سەنتەری نەورۆز) کە (هۆشیار موسا) بوو و دەڵێت، فرۆشتنی گۆرانی ئینگلیزی لە چاو جاراندا زۆر زیاتر بووە، ئێستا هەندێک لە لاوی کورد هەن تەنها گوی لە گۆرانی ئینگلیزی دەگرن، بە تایبەت گۆرانییە خێراکانی وەکو (ئاکۆن، ئینکلی) کە ڕەواجێکی زۆری لەسەرە، زۆربەی ئەو گەنجانەی کە گوێش لەو گۆرانییانە دەگرن تەمەنیان لە نێوان(14 -20) ساڵی دایە، (هۆشیار) باسی گۆرانی هەڵپەرکێی کوردیمان بۆ دەکات، دەڵی گۆرانی هەڵپەرکێی کوردی لە هەموو ئان و زەمانێکدا موشتەری خۆی هەیە، بەتایبەت ئەو شوفێرە گەنجانەی کە تازە فێری ئۆتۆمبیل دەبن زۆر ئارەزووی گوێکرتنی گۆرانی گۆرانی هەڵپەرکێ دەکەن، بەتایبەت گۆرانییە هەڵپەرکێکانی (کامەران ساڵح وبەختیار سالح و نزار رواندوزی) زۆر خەڵکی داوای دەکەن، هۆکاری زۆر گویگرتنی گۆرانی هەڵپەرکی لەلایەن گەنجان لە دیدی (هۆشیار) بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە گەنجانی ئێستا دڵیان خۆشە و کەمتر خەفەت هەیە، بۆیە ڕۆژانە گەنجان بەسەروسیمایەکی پڕ دڵخۆشەوە دەهێنە تۆمارگاکان داوای ئەو جۆرە گۆرانییانە دەکەن، (هۆشیار) باسی گۆرانییەکانی شێوازی خاومان بۆ دەکات دەڵێت: دوایین ئەلبوومی (ئەیوب عەلی) پێشوازییەکی زۆری لەلایەن جەماوەرەوە لێکرا، چونکە لە زۆربەی تۆمارگاکاندا پڕ فرۆشترین ئەلبووم بوو، هەروەها هۆشیار دەڵێت، هەر لەبارەی گۆرانی سینگلەوە هەر لە یەک گۆرانییەکانی (ماردین و تەمەن و ئالان) زۆر دەفرۆشرێن و خەڵکی زۆری حەز لە گۆرانییەکانیان دەکەن. لە نزیک سەنتەری روتاناوە چەند گەنجێمان دواند کە سەیری سەنتەری جامەکانی (سەنتەر روتانا)یان دەکرد،یەکێک لەو گەنجانە (ئەنجام موحسین)ی ناو بوو گوتی: لەگەڵ زۆروبۆری گۆرانیبێژانی کوردی مرۆڤ ناتوانی چێژ لە هونەری کوردی بکات، چونکە هەندێک لە گۆرانیبیژان بە لێشاو گۆرانی کوردی تۆمار دەکەن، بۆیە دەبوایە وەزارەتی ڕۆشنبیری بیری لەوە بکردایە کە سنورێکی بۆ گۆرانیبیژان دابنایە، (ئەنجام) دەڵێت: هەرچەندە هەندێک بەرهەمی کرچ و کاڵی کوردی هەیە بەڵام بەرهەمی جوانیش دەبیسترێت وەک دوایین ئەلبوومی (عەدنان کەریم و ئەیوب عەلی و زەکەریا و ئەژدەر وەهبی) کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە زاکیرەمان دەمێنن، بۆیە ئەم بەرهەمانەیش تارادەیەک خۆشحاڵیمان پێ دەبەخشن،
(کردار ئیسماعیل) گەنجیًکی دیکە بوو کە لە یەکێک لە تۆمارگایەکان چاوم پێی کەوت گوتی، تارادەیەک گوێی لە گۆرانی عەرەبی دەگرم هۆکارەکەیشی ئەوەیە کە گۆرانی عەرەبی هەمیشە تەکنیکی نوێ لە گۆرانییەکانییاندا بەکاردەهیًَنن و کلیپی جوانی بۆ دروست دەکەن، بەڵام بەداخەوە گۆرانییە کوردییەکان کەمتر تەکنیکی نوێ لە گۆرانیدا بەکاردەهێنن و کەمتر شێوازی( تەکنۆ) لە گۆرانییە کوردییەکان بەکاردەهێَت، بۆیە ئەمە وەها دەکات کە لاوی کوردی زۆر جار گوێ لە گۆرانی بیانی بکات، کردار دەڵێت: من لە گۆرانییە کوردیییەکان زۆر حەز لە دەنگی زەکەریا دەکەم چونکە هەمیشە لە گۆرانییەکاند کاری تازە دەکات و میلۆدی نۆێمان بە گوێ ئاشنا دەکات و هەروەها (ئەیوب عەلی)ش لەبەر ئەوەی لە گۆرانییەکانیدا ئیش و خەمەکانی گەنجی کورد وەدەردەدات بۆیە زۆر کات گوێی لێ ڕادەگرم. لە (کردار)م پرسی ئاخۆ بۆچی کە نەتەوەی کورد خاوەنێکی گەلێک گۆرانی کلاسیک و فولکلۆریًًَکی جوانە بەڵام بۆچی گەنجان کەمتر گوێی لێ دەگرن، لە وەڵامدا (کردار)گوتی: ئەمە ڕەنگە خەتا من نەبیًت و خەتای راگەیاندنەکان بێت چونکە بە دەگمەن کەناڵەکانی راگەیاندن گرینگی بە گۆرانی رەسەن دەدەن ،بۆیە گوناهی لاوێکی کورد چییە کە گۆێ لە گۆرانی ڕەسەن نەگرێت؟؟
ئاریان دەرگەلًەیی