دوای بێدەنگییەکی درێژخایەن لە کاری هونەری ئەمڕۆ هونەرمەندی ناودار میکایل لە شاری ستۆکهۆڵم ی سوید دوا کاری سیدیەکەی بە کۆتا هێنا.
سیدی نوێی میکایل کە لە چواردە تراک پێک هاتووە و بە ناوی (بۆسەری ڕۆژگار)ـە یانزە تراک لەلایەن خۆیەوە ووتراوە و سێ تراکەکەی تریش لەلایەن (زەردەشت) وتراوە. کاری موزیکی ئەم ئەلبوومە لەلایەن هونەرمەندی موزیکژەن دیدەن بۆ کراوە و هەروەها هونەرمەند چیا مەدەنی کاری سێ تراکی ئەم ئەلبوومەی ئەنجام داوە.
بەهاوبەشی لەلایەن هەر سێ هونەرمەند میکایل، عیماد شەکوری وە چیا مەدەنی ئاوازی گۆرانییەکان دانراون.
ڕێباز نانەکەلی
١-٧-٢٠١٢ ستۆکۆڵم