بەرێوەبەری گشتیی کۆمپانیای (کوردمیلۆدی) بۆ بەرهەمهێنانی هونەری رایگەیاند، کە یەکەمین ئەلبومی ئاینی هونەرمەندان “لۆکە زاهیر” و “میرا” کە تایبەتە بە مانگی پیرۆزی رەمەزان بڵاوکرایەوە.
دەرباز یونس بەرێوەبەری گشتیی کۆمپانیای (کوردمیلۆدی) بۆ بەرهەمهێنانی هونەری لە لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن رایگەیاند “یەکەمین ئەلبومی ئاینی هونەرمەندان “لۆکە زاهیر” و “میرا” کە تایبەتە بە مانگی پیرۆزی رەمەزان بڵاوکرایەوەو بەیانی رۆژی دووشەم، ٢٦ ی مانگ (تەمووز/یۆلیۆ) یەکەمین رۆژی فرۆشی ئەو ئەلبومە دەبێت”.
زیاتر گوتی “ئەو ئەلبومە لە ٧ تڕاک پێکهاتووە، سەرجەم گۆرانییەکان ئاینین و میلۆدییەکانی لە لایەن هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر” ئامادەکراوە، هاوکات تێکستەکانی لە لایەن هەریەکە لە “پیرەمێرد، حەمە سەعید ئیبراهیم، مەحموود سەنگەسەری، نەبەز ئەسعەد” نووسراوە”.
ئاماژەی بەوەشدا کە وەکیلی کۆمپانیای ناوبراو لە سەرتاسەری کوردستان ئەو ئەلبومە بڵاودەکەنەوە کە ئەوانیش:
هەولێر / سەنتەری ئەربائیلۆ
سلێمانی / سەنتەری کیژێ
دهۆک / ستێر موزیک
کەرکووک / تۆمارگای نیعمەت
کۆیە / تۆمارگای هێمن
“چەند کلیپێکی ئاینی کە تایبەت بەو ئەلبومە وێنە گیراوە، لە چەند رۆژی داهاتوو بۆ سەرجەم کەناڵەکان رەوانە دەکرێت” دەرباز وای گوت.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ئەلبومە لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی کۆمپانیای (کوردمیلۆدی) ـییەو لە لایەن (بانکی زانیاری، کۆمپانیای یاسین، کۆمپانیای پرۆفیلۆ) سپۆنسەر کراوە”.