لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاتنە سەردونیای دووانەکەی هونەرمەندی ناوداری سووری ئەساڵە نەسری داماوە لە هەڵبژاردنی ناو بۆ دووانەکەی کە لە ئایندەیەکی نزیک لە دایک دەبن.
پێشتر ئەساڵە ناوی عەبدوڵڵا و عەلی هەڵبژاردبوو ئێستاکە دوو دڵە لە ناوەکان هەروەک سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەسالە ڕایگەیاند. ئەساڵە تەواوی جلوبەرگ و ناوماڵی بۆ منالەکانی ئامادەکردووە. باوکی دووانەکەی ئەساڵە لە دەرهێنەری بەناوبانگ تاریق ئەل عەریانە، ئەساڵە لە شووی پێشووشی دوو مناڵی تری هەیە بەناوی شام وە خالید لە ئەیمەن ئەل زەهەبی.
لەلایەکی ترەوە جەماوەر و هەوادارانی ئەساڵە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و یانەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ هەڵبژاردنی ناو بۆ مناڵەکانی کە بەمزوانە لەدایک دەبن.