مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی” خه‌ڵاتی ڕخنه‌گرانی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ٥٥مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” له وڵاتی چیک به‌ده‌ستهێنا.
فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه: “شەوکەت ئەمین کورکی” ده‌رهێنه‌ر، “مەمەد ئەکتاش” بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی لە ٤ سانسی جیاوازدا لە به‌شی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” Crystal Globe په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” Karlovy Vary له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکان و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان و هه‌روه‌ها ڕخنه‌گرانی سینه‌ماییه‌وه پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێ‌کرا و توانی خه‌ڵاتی “فیپێڕشی” FIPRESCI واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم به‌ده‌ستبێنێت.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم، خه‌ڵاتی “فیپێڕشی”یان پێشکه‌ش به فیلمی کوردی “ئەزموون” دوایین به‌رهه‌می “شەوکەت ئەمین کورکی” کرد که ئاستی هونه‌ری سینه‌ما به باشترین شێوه ده‌باته سه‌رێی و هانی سینه‌مای نوێی و گه‌نج ده‌دات.
له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی “کاڕلۆڤی ڤاری” خه‌ڵاتی “فیپێڕشی” به یادی “یان فوول” Jan Foll که‌سایه‌تی بێوێنه‌ی ڕخنه‌ی فیلمی وڵاتی کۆماری چیک به فیلمی سینەمایی “ئەزموون” پێشکه‌شکرا که له‌سه‌ر جیله جۆراوجۆره ڕۆژنامه‌نووسه گه‌نجه‌کان کاریگه‌ریی داناوه.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم “فیپێڕشی” بریتی بوون له: “بیرگیت بیۆمێرس” Birgit Beumers له وڵاتی به‌ریتانیا، “ئیریک بۆڵ” Eirik Bull له وڵاتی نه‌رویج و “ئادێلا مرازۆڤا” Adéla Mrázová له وڵاتی کۆماری چیک.
فیلمی سینەمایی “ئەزموون” بەرهەمی کومپانیای “میتوس فیلم”ی بەڕلین و کومپانیای “مەستی فیلم”ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی “ئاڕت هوود” ArtHood لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە؛ کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان و … .
له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری”، فیلمی سینەمایی “تا ئه‌و جێگایه‌ی که بتوانم به‌ڕێدا بڕۆم” As Far as I Can Walk له ده‌رهێنانی “ستێفان ئارسێنهڤیچ” Stefan Arsenijević له وڵاتی سێربێستان توانی ٣ خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی به‌ده‌ستبێنێت، له‌وانه: خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی “گۆی بلۆری” Crystal Globe، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو بۆ “ئیبڕاهیم کۆما” Ibrahim Koma و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی باشترین به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن بۆ “جێلێنا ئێستانکۆویچ” Jelena Stanković.
بۆ زانیاری زیاتر:
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “ئەزموون”.