مەنسوور جیهانی ـ پۆستەری فیلمی سینەمایی “ئەزموون” خەڵاتی باشترین دیزاینی پۆستەری له٤٠مین پێشانگای دیزاینی گڕافیک له “تورکیا” به‌ده‌ستهێنا که لە لایەن هونه‌رمه‌ندی گڕافیست “ئۆندێر سکیپ دۆندهر” Önder Sakıp Dündar دیزاینی بۆ کراوە.
پۆستەری فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی”، لە بەرهەمهێنانی “مەمەد ئەکتاش” و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ لە به‌شی پێشبڕکێی چله‌مین خولی پێشانگای دیزاینی گڕافیک GMK له وڵاتی “تورکیا” به‌شداریی کرد و خەڵاتی باشترین دیزاینی پۆستەری ئه‌م ڕوودا هونه‌رییه به هونه‌رمه‌ندی گڕافیست “ئۆندێر سکیپ دۆندهر” Önder Sakıp Dündar دیزاینه‌ری ئه‌م پۆستەره به‌خشرا.
فیلمی سینەمایی “ئەزموون” بەرهەمی کومپانیای “میتوس فیلم”ی بەڕلین و کومپانیای “مەستی فیلم”ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی “ئاڕت هوود” ArtHood لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://sergi.gmk.org.tr/40&awards=844
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “ئەزموون”.