ئەزانی یان نا !؟ ناونیشانی نوێترین گۆرانی هونەرمەند کەژاڵ ئادەمییە. ئەزانی یان نا، چیرۆکی دڵبهخشینه و زه‌مزه‌مه‌ی ئه‌وینه به گوێی یاخیترین ساته‌کانی دڵداریدا.
له‌م به‌رهه‌مه‌دا بۆ یه‌که‌مجار میوانداری هۆنراوهیێکی شاعیری خامه‌ڕه‌نگین “سیمین چایچی” ده‌که‌م و “مامۆستا عه‌لی شه‌کووری” به هه‌ستی جوانی خۆی باڵای ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به به‌رگی مۆسیقا ڕازاندووه‌ته‌وه. کلیپی ئه‌م گۆرانییه که له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی مۆسیقای سه‌با، به‌رهه‌م هێندراوه. ئادەمی ئەم گۆرانییە دەکاتە دیاری بۆ گوێگرانیی و لە کورتە پەیامێکیدا دەڵێت ” گۆرانییەکەم دیارییە بۆ ئێوه میهره‌بانان که گوێم لێده‌گرن و ئیلهام و هه‌ناسه‌ی گۆرانییهکانمن”.