بۆ دلم رێگا نادات ئەقلم بە رێگای خۆیدا بروات
ئەو هەموو ئەرێنی ومەرێنیە چیە!!!!
بۆ زۆردارو ستەمکار خۆی دەر ئەخات
ئەبێ لای چ قاوە گرەوەیەک قاوەی گرتبێتەوە؟
کام زوڵم لێکراوە دەخوێنیتەوە
من هیچی لێتێناگەم لاشەیەکی دوو ئەقڵم
دڵم بە جیا ئەقلم بە جیا
چۆن دەتوانم خۆم ئاسوودەکەم
لەمابەینی ئەم دوو ئەقڵەمدا
تۆ بڵێی کەس نوشتەی ڕەشی لێ نەکردبێ؟
دڵمی لە ئەقلم نەڕەنجاندبێ
یاخود لەبەردەمیا وەک پارچەیەک خەڵوز
بەر لە چاو هەڵهاتن رەنگی لێ ستاندبێ
هەنووکە دڵم ستەمکارێکی مەزنە
ئەقڵیشم خوڵامێکی بێدەسەلاتە
سارا ڕەشید ئەفەندی
١٢-١٢-٢٠١٢
لوبیک