شێرکۆجەلال : ئەردەلان بەرلەوەی دەنگ خۆش بێت مرۆڤێک بوو پڕلە کاریزمای هیومانیزم ئەومرۆڤ دۆستووهونەرپەرست بووبۆیە هەمیشە لە سەرئەوپرەنسیپە قسەی دەکردوو دەهاتە گۆ… گەلۆ منیش بە تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەرکۆچی ناوادەی دەمەوێت پیاسەیک لەناودەنگی زولالی ئەوهونەرمەندەو وێستەیەک لە سەرهەڵوێستەکانی بگرم هەربۆیە لێرەوە گەرەکە بێژم زۆرن ئەوهونەرمەندانەی بۆقزمترین بەرژەوەندی و بچوک ترین باڵای دەسەڵات چۆک دادەدەنوو باڵایان دەچەمێنەوە و هەمووقسەکانی پێشوویان بیردەچێتەوە کە لە ڕۆژنامە ئەلکترۆنیەکان باسیان لێ دەکرد
زۆرن ئەو هونەرمەندانەی لاریەکان بەقەد باڵای منارەی چۆلی دەبین و چاویان لێ دەنووقێنن زۆرن ئەوهونەرمەندانەی ڕەوتی شێواویی گۆرانی ومیلۆدی کوردی ئیمڕۆ بە قەد پانتایی و فرەوەانی پیرە قەڵات لە چاویان دەچەقێتوو گوێچکەیان کاس دەکات کەچی خۆیانی لێ گێل دەکەن زۆرن ئەوهونەرمەندانەی دەیان ئاوازی دزراوی عەرەبیوو تورکی و فارسیان لە تەوێل دەسمن کەچی گوێچکەیان کەڕەو تەنها بەرژەوندی خۆیان دەبینن… ئەردەلانی هونەرمەند لەو تەرزە هونەرەندانە نەبوو ئەو دوو ڕٍوو نەبوو ئەو ڕاست گۆ بوو ئەوەی لەناو دڵی بوو لەسەر زاری بووئەوەی لەسەر زاری بوو زۆر بوێرانەو مەردانە لە مێدیاو ڕۆژنامەکان باسی لێدەکردن بەبێ ئەوەی سڵ لە کەس بکاتەوە چونکە ئەو عەشقی هونەربوو هاوڕێی ڕاستی بوودوژمنی درۆ بووئەگەرچی دەشی زانی بەشێک لە پیاوە قەمبورەکانی ناودەسەڵات زمان بڕونان بڕن بەڵام ئەو خاوەنی باوەڕێکی پۆڵاینی خودووهونەرەکەی بووهەربۆیە بەرژەوەندی خۆی لە دواوەی هەمووشتەکانی دەوروو بەری خۆی دەبینی ترسیشی لە زمان بڕین نەبوو چونکە باوەڕی زۆر بە ڕاستی هەبوو ئەو لە ڕوانگەی بۆچونوو پەیڤەکانی زۆر بە ڕوونی دیار بوو کە چەندە خەمخۆری هونەری گۆرانی کوردیەو بەوڕەوشەی ئیمڕۆی گۆرانی کوردی چەندە پەرێشانە ئەو هەوڵی بە هاوچەرخی گۆرانی کوردی دەدا بەڵام ئاواز دز نەبووکۆپی گۆرانی تورکی و فارسی و عەرەبی نەدەکردو بە ناوی خۆی بڵاوی بکاتەوە بەڵام چەندە حەزی لە فۆڵکلۆر بوو ئەوەندەش هۆگری کاری مۆدیرن بوو بۆیە لە لایەن هەوادارانی تابڵێیت خۆشەویست بووئەردەلان هەتابەرلەوەی ماڵئاوایمان لێبکات خاوەنی هیچ سەرمایەکی گەورەو بچوکی دارایی نەبوو بەڵام خاوەنی گەورەترین سۆزوخۆشەویستی خەڵکی کورد بوو ئەردەلان تابڵێیت کورێکی بەوەفابوو بۆ هاوٍڕێ و هونەرمەندانی برادەری خۆی بەڵام هەندێکیان زۆر سفڵەو بێ وەفابوون بەرانبەر بەو بەڵام ئەو دژایەتی نەدەکردن بۆیەش بەردەوام خۆشەویستی ئەو لە زیاد بوون دابوو لە لایەن گوێگرانی باشترین گەواهیش بۆ ئەو قسەیەم ئەلبوومی خەونێک بوو کە بە باشترین شێوەوبەرفرەوانترین ژمارەی خەڵک پێشوازیان لێکرد لە دەرەوەو لە کوردستان ئەردەلان لە مردن نەدەترسا وهەربۆیە ڕاستی نەخۆشیەکەی لە خەڵکی دەشاردەوەو ئارەزووی نەدەکرد ئەوانیش خەمبار بکات ئەو هەموو ئازارەکانی لە دەروونی خۆی پونگاندبۆوەو تەنها بۆوەی ئازاری هاوڕێیانی نەدات ئای ئەوانە چەند باوەڕبەخۆو مرۆڤی گەورەو پۆڵایینن کە لەدوایین چرکەکانی سەرە مەرگ و ماڵئاوایی وفەنا بوونی تاهەتایەش دا کە لێیان دەپرسن دەڵێن خەمی ئێمەتان نەبێت تەندروستین بەو زوانەش دێینەوە لاتان ئەگەرچی کاکە ئەردەلان ئەوڕاستیەی دەزانی کە چاک بوونەوەی بۆ نیەو لە سەرلێواری قەبرەو چاوەٍوانی مردن دەکات و تا هەتایە دڵە گەورەکەی لە لێدان دەکەوێت کە چی هەرهیوای گەڕانەوەو چاک بوونەوەی بە هەوا دارانی دەنگەکەی دەبەخشی ئائەوانەن مێژووی هونەری گۆرانی کوردی دەنووسنەوەو ئەڕشیفی میوزیک و گۆرانی کوردی دەڕازێننەوەو دەوڵەمەندی دەکەن هەربۆیە کاکە ئەردەلانی هونەرمەند بنووخەوت ئارام و مەزارگەت ڕوناک تۆ تەنها بە جەستە ئێمەت بەجێهێشت بە ڕۆح هەر لەگەڵمانی ئەی هونەرمەندی خاوەن هەڵوێست وڕاست گۆ….