لەپەرواێزی لێدوانەكەی ئەمرۆیدا..ئه‌ردۆغان، كاتێ شیاوە بەستەكارێك بڵێ ستەم لەهاوڵاتییەكانی خۆت مەكە، خۆی هەمان ئەو ستمكارو، ستمەی نەكردبێ
ئەرسەلان مەحمود : ئاژەنسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، ئه‌مڕۆ21ی تشرینی دووه‌م، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، هۆشداریداوەتە به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆكی سوریا‌و، وتوویەتی” بەشار چه‌ند رۆژێكی لهفهرمانڕهوایەتیدا ماوه‌و، ناتوانێت بۆ هه‌میشه له‌ڕێگه‌ی بەكاربردنی هێزی سه‌ربازییه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه”.
هەروەك چۆن لەمیانەی ئەم كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا، وتووشیەتی ” بەشار ده‌توانێت به‌تانك و تۆپ تاخاڵێكی دیاریكراو له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، بەڵام دواجار ئه‌و رۆژه هەر دێت ئەویش بڕوات “.
دیارە ئەم قسانەی ئەردۆگان، وەك ئەوەی باسكراوە، لەوڵام بەچاوپێكهوتنێكی رۆژنامەوانی ئه‌سه‌ددا هاتووە، ئەسەد بۆ رۆژنامەیەكی بەریتانی دوێنێ (20 / 11 – یه‌كشه‌ممه)، رایگەیاندبوو ” ئەگەر وڵاتەكەی ڕوبەڕوی دەستوەردانی دەرەكی بێتەوە، ئەوا شه‌ڕ دەكات و، بۆ سوریا دەمرێت.
لێرەدا ئەوەی بەلای ئێمەوە لێداوانەكەی ئه‌ردۆغانی پڕ سەرنج راكێش و، سەیر تر كردوە، ئەو كۆپرسینەیە كاتێ رۆبەروی ئەسەدی دەكاتەوەو، دەڵێ ” به‌شار ده‌ڵێت من شه‌ڕده‌كه‌م و ده‌مرم، ئایا ئەو له‌دژی كێ شه‌ڕده‌كات؟ هەر بەراستی له‌دژی ئه‌و برا موسوڵمانانه شه‌ڕده‌كات كه له‌وڵاته‌كه‌یدا فهرمانڕهوایەتیان ده‌كات؟ ” یان ئەوەی دەڵێ ” ئێمه هه‌رگیز كوشتنی خه‌ڵكی سوریا به‌تانك و، تۆپ، به‌كارێكی مرۆڤانه لهقهڵهمنادهین “.
بەڵێ، ئەسەد ستەمكارەو، بەهۆی سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی ئەم دواییەی خەڵكی سوریایشەوە، ژمارەی قوربانیان بۆ زیاتر له(3500) مرۆڤ لەو وڵاتەدا به‌رزبۆته‌وه، ئەمەیش لای هەر مرۆڤێگ مایەی شەرمەزاریكردنەو، مەعلومیشە بەهۆی ئەم دژە كردەوانەیەوە مەسیری ئەسەدیش دواجار لەهاوشێوەكانی چاكتر نابێت، لێ ئەوەی جێگەی هەڵوەستە لەسەر كردنە، ئەم زمانی گاڵتەجاڕی و، دوفاقیەتەی جەنابی ئەردۆگانە، ئاخر ئەم لێدوانەی جەنابیان ئەگەر بۆ خەڵكێكی تر بن لەكەوكەبێكی تر ئەگەر هەبێ، لەوەیە واتیچبگەن ئەردۆگان بەهەشتێكی لەژیانێكی باشتر بۆ ئەو مرۆڤانە هێناوەتە ئاراوە كەخۆی فەرمانڕەوایەتییان دەكات، لەوڵاتەكەیدا، ئەگینا هەموو مرۆڤایەتی ئەگەر دوێنێش ئەوەیان نەزانیبێ، ئەوا ئەمڕۆ دەزانن، وڵاتەكەی ئەردوگان، سەد ساڵ زیاترە لەسەر كەوڵی كورد‌و، بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانە نیشتیمانی و نەتەوەییەكەی ئەوان ژیان دەكات، دەزانن سەد ساڵ زیاترە، وێڕای رێككەوتنە ژەهراوەییە ژێربەژێرە جیاكان لەگەڵ سوریایی تادوێنێی هاوپەیمانی، بۆ لەناوبردنی شوناسی مرۆڤی كورد، لەهیچ شتێك سڵیان نەكردوەتەوە، تەنانەت بەئاگرو ئاسنیش، وەك پرۆسەی تەواوكاری هەوڵەكانیان، مرۆڤی كوردیان كردوە بەقەرە بروت، ڕەنگە هیچ كاتێكیش رژێمی توركیا بەئەندازەی ئەمرۆ، توانا سەربازییەكانی خۆی بۆ لێدانی كێشەی كورد‌و، نێكشكاندنی كەسایەتییەكەی، چڕ نەكردبێتەوە، وەك دەبینین شەڕ گەیشتووەتە بەكاربردنی چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی، مەگەر جەنابی ئەردوگان ئەم كوشتارگەیەی بۆ مرۆڤی كوردی وەرێخستووە، ئایا كوشتنی هەمان هەر ئەو هاونیشتیمانییە نییە ئەمرۆ سەركۆنەی ئەسەدی پێدەكات؟، ئایا ئەو مرۆڤانەی ئەردوگان دوێنێ سوتاندنی، هەموو ئەوانەیش رۆژانە راپێچی زیندانەكانیان دەكات و، مافی ژیانكردنیان لێدەسەنێتەوە، مسوڵمان و، هاونیشتیمانی ئەمێستاكێی توركیایەكەی ئەردوگان نین؟، ئایا ئەگەر ئەسەد ڕێی لەژیانێكی باشتر بۆ هاونیشتیمانیەكانی گرتووە، ئەردوگان زەڕِڕیەك لەكەوڵی شۆڤێنیانەی خۆی دەركەوتووەتە دەرەوەی ستەمكاری؟، بێگومان نەخێر، ئەمرۆ ملیۆنان مرۆڤ لەبندەستی ئەردوگاندا، لەسەرەتایترین مافەكانیان بێبەشن، سەدان ساڵە جوڵانەوەی ملیۆنان مرۆڤ تەنها بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی خۆیان لەوڵاتەكەی ئەردوگاندا، بەبەرچاوی دنیایی كەڕو كوێرەوە دیزەبەدەرخۆنەو سەركەوت دەكرێ و، بەر بەهاتنە ئاراوەی ژیانێكی باشتریان لێدەگرێ، لەئەردوگان وایە، ئەو چارەنووسەی ئەسەد ئەم چەن رۆژەی دادێ چاوەروانیەتی، رۆژێكیش نییە بۆ ئەو لەسەر تەختی دەسەڵات ئەو وەلانێ، ئەردوگان.. كاتێ شیاوە بەستەمكارێ بڵێ ستەم لەهاوڵاتیانی خۆت مەكە، خۆی هەمان ئەو ستەمكارو، ستەمەی نەكردبێ.