بورھان شێخ ڕەئوف
ناوی ئەدلب لە ئایین و زمانی کەنعانی کۆنەوە ھاتووە بە مانای گەردەلوول و ھەورە بروسکە وێران بوون ئەو وێنەشی کەوەکو لۆگوی ئەو شارەو وێنەیەکی ناودار ە کە پێ ی ناسراوە وێنەی باڵتە وپاچ و کەرەسەکانی تێکدانی تێدایە .
ئەو جەنگەشی کە لە ئێستا و ھەر چرکەساتێکدا چاوەڕوان دەکرێت ڕووبدات لە نێوان ھێزەکانی ڕژێمی سوریا و ھاوپەیمانەکانی لەلایەک و ھەموو تاقم و گروھە توند ئاژۆ و تیرۆریستەکان کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات پێدەچێت کۆتایی بەو جەنگە ماڵوێرانکەرە بھێنێت کە حەوت ساڵ بەر لە ئێستا وەکو شۆڕش و بزوتنەوەیەکی ئازادیخوازی و دیموکراسی و دادپەروەری شارستانیانە لە شێوەی خۆپیشاندانی ئاشتیانە سەری ھەڵداو دواتر بوو بە جەنگێکی ناوخۆیی کە تاقم گروپی توندڕەوی تائیفی سواری شەپۆلەکانی بوون و شەڵاڵی خوێنیان کرد و بە دەردێکیان برد ھەرچی حەکیم و تەبیبی سەر ڕووی زەوییە بۆی تیمار نەکرێت .
ئێستا ئەگەرچی ھێزەکانی سوپای عەرەبی سوری ھەموو خاکی سوریایان کۆنترۆڵکردووە جگە لە پارێزگای ئەدلب و ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ھەسەدە واتە کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش پشتگیرییان لێدەکەن کە ئەم ناوچەیش لە ڕابردوودا جۆرێک لە ھەماھەنگی یان لە گەڵ شام ھەبووە و نەچوونەتە شەڕی ڕاستەوخۆەوە چاوەڕوان دەکرێت بە دیالۆگ و دانو ستان بگەنە جۆرێک لە ڕێککەوتن , بەڵام ئەوەی مەترسیدارە بۆ سوریا و بۆ ناوچەکەش ناچەی ئەدلبە کە ھەموو ئەو تاقم و گروھە توند ئاژوانەی کە لە ناوچەکانی تری سوریاوە شکستیانخوارد بە وتوێژ پاشەکشەیان کرد بۆ ئەدلب لەوێوە ھەڕەشەن بۆ ھەموو خاکی سوریا و بگرە عێراق و جیھانیش .
کاردانەوە مەترسی دارەکانی ھێرش بۆ سەر ئەدلب لە لایەن سوریاوە
١.یەکێک لەو مەترسیە گەورانە ی کە لەوەیە ڕووبدات بەریەککەوتنی سوریاو تورکیایە لە ئەدلب لەبەرئەوەی تورکیا ھێزی لەوێندەر ھەیە و خاڵی چاودێری زۆر ی بە درێژایی سنوورەکان داناوەوو پشتیوانی زۆرێک لەو ھێزانە دەکات کە لەو ناوچەن , لە ھەمانکاتیشدا ڕوسیا ناخوازێت ئاڵۆزی و گرژی لە گەڵ تورکیادا لە ئیستادا بخوڵقێنێت کە ئەمەش ھەڵوێستی دیمەشق لاواز دەکات .
٢. ڕودانی کارەساتێکی مرۆیی گەورە کە ببێتە ھۆی ئاوارەو دەربەدەربوونی دەیان ھەزار کەس لەو شارەو ناوچەکانی تری سەربە ئەدلب .
٣. سزادانی بە کۆمەڵ دەبێتە ھۆی بەھێزبوون و سەرھەڵدانی توندوتیژ ی وتوندئاژۆیی زیاتر
لە ئەدلب چەند گروپێکی چەکداری تێدایە کەسەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەن وەکی دەستەی تەحریری شام وحوراسی دین و کە ڕێککەوتنی سوتشیان ڕەتکردەوە کە بە ھەموو ئەمانە ناکەنە ١% دانیشتوان کە نزێکەی سێ ملیۆن کەس لە باکوری خۆرئاوای سوریان واتە ٩٩% خەڵکی ئەو ناوچە دژ بە تیرۆریستانن کە ئەمە ش ستراتیجیەتیەکی ھەڵەیەو دەبێتە ھۆکاری بەھێزبوونی تاقم و ڕەوتە توندئاژۆ و تاوانبارەکان .
٤. ناکۆکی و ململانێ ی نێوان ڕوسیا و تورکیا فاکتەرێکیبەھێزە بۆ درێژبوونەوەو و بوردەوامبوونی دۆخی شێواوی سوریا.
٥. چەکدارە بیانیەکان و چارەنووسیان بەندە بە شەڕی ئەدلبەوە کە زۆربەیان لە ڕیزەکانی دەستەی تەحریری شامن کە پێدەچێت تا دەکوژرێن شەڕبکەن و بە تایبەتی ئیگۆرەکان کە لە چینەوە ھاتوون و ئێستا بوونەتە خاوەن تواناو شارەزاییەکی زۆر لە شەڕو وێرانکارییدا .
لە کۆتاییدا ئەگەر شەڕی ئەدلب کۆتایی بە جەنگی وێرنگەری سوریا نەھێنێت ئەوا پێدەچێت سەرەتای سەرھەڵدانی شەپۆلێکی دی کارەساتی مرۆیی و سەربازی لێبکەوێتەوە کە بۆ ساڵانێک درێژ ەی ھەبێت .