مەسعودى مەلا هەمزە : لەنوێترین گۆرانى خۆیداو وەک تازەترین بەرهەم گۆرانیبێژی لاو ئەحمەد کاوانى گۆرانى “من غەریبم”ى هونەرمەند سابیر کوردستانى بەشێوەیەکى نوێ تۆمار و کلیپ کردو لە ئێستادا لە کەناڵەکان بڵاوکراوەتەوە.
گۆرانى من غەریبم لە ئاواز و هۆنراوەی هونەرمەندى گەورەى کورد سابیر کوردستانییەو موزیکى لەلایەن حوسێن عەرەب ئۆغلو لە ستۆدیۆ گونجەل تۆمارکراوە.
لە لێدوانێکى تایبەتدا ئەحمەد کاوانى گۆرانیبێژ گوتى”دەمێکە سەرسامم بە گۆرانى من غەریبم، بۆیە دواى وەرگرتنى رەزامەندى هونەرمەند سابیر کوردستانى دووبارە ئەو بەرهەمەم تۆمارکردەوەو کلیپم بۆی کرد”.
کاوانى گوتیشی”لە ستۆدیۆکانى تورکیا کارى موزیکم بۆ گۆرانییەکە ئەنجامدا و پاشان لە سیناریۆو دەرهێنان و وێنەگرتنى سامى سەباح گۆرانییەکەمان کلیپ کردو لە ئێستادا لە کەناڵەکان بڵاوکراوەتەوە”.