هونەرمەندى لاو (ئەحمەد کاوانى ) یەکەم بەرهەمى خۆى بەناوى (چۆن نەگریم)تۆمار کرد تێکستى ئەم گۆرانیە لەلایەن شاعیرى بەتوانا (سەرکەوت ڕەسوڵ)ە وەئاوازى لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە دانراوە وەئامادەکردنى موزیکى لەلایەن هونەرمەند (هۆگر عەزیز)ە ئەنجام دراوە وە بەم زوانە لەکەناڵکانى ڕاگەیاند بڵاودەبێتەوە،هونەرمەند (ئەحمەد کاوانى) پێى ڕاگەیاندین کە وا بڕیارە لەئایندەیەکى نزیکدا کارى کلیپى بەشێوەیەکى پڕۆفیشناڵ بۆ ئەنجام بدات
شایەنى وتنە ئەم هونەرمەندە بەر لەوەى یەکەم بەرهەمى بڵاوبکاتەوە لەچەندین ڤیستیڤاڵى سەنتەرە ڕۆشنبیریەکان لەهەولێر بەشدارى کردووە و بۆماوەیەکیش ئەندامى گروپى موزیکى (نەوجەوانان)بووە و کارى ئاواز و موزیکى بۆ چەند هونەرمەندێک ئەنجامداوە.