مەسعودی مەلا ھەمزە: لە نوێترین کاری خۆیداو وەک کارێکی نوێی شانۆیی ھونەرمەندی شانۆکار ئەحمەد سالار شانۆگەری چیرۆکە بەردەوامەکە لە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر و بە بەشداری گروپی شانۆی سەردەم نمایش دەکات.
ئەم شانۆگەرییە کە لە نووسین و دەرھێنانی ئەحمەد سالارەو ھەریەک لە بەختیار عەبدولڕەحمان، ھونەر ئەحمەد سالار، سایە حوسێن، بەڵێن ئومێد، رابەر شێرزاد، دڵشاد شەھاب، لازۆ یوسف”وەک ئەکتەر لە شانۆگەرییەکە بەشدارن.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی شانۆییەکە بڕیارە کاتژمێر ٩ی شەوانی ٧و٨/٨/٢٠١١ لە ھۆڵی گەلی شاری ھەولێر نمایش بکرێ.