کاتی باس لە مێژووی شانۆ ی کوردی دەکرێت بەتایبەتی لە شاری ھەولێر، ناکرێت باس لە ھونەرمەند “ئەحمەد جەمیل عەبدولسەمەد” نەکەین ئەو خاوەن مێژوویەکی پڕشنگدارە خاوەنی چەندین نمایشی شانۆ و درامایە، رۆڵێکی گرنگی بیینوە لە پێشڤەچوونی رەوتی شانۆ لە شاری ھەولێر بەتایبەتی لە ھەشتایەکانی سەدەی رابردوو ئێمە بۆ زیاتر ئاشنا بوو بەو ھونەرمەندە لە نزیکەوە بە چەند پرسیارێک بەسەرمان کردوە.
ھەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس
* ئەرشیفی ھونەریتان دەوڵەمەندە بە چەندین بەرھەمی بەپێز ئەگەر بکرێت ئاماژەیان پێبدەیت. سەرە تای کاری ھونەریم دەگەرێتەوە بۆ ئەوە کاتەی کە قوتابی بووم لە قوتابخانەی مەولەوی کوِران لە شاری ھەولێر کاتێ بە شداریم دەکرد لە چالاکی قوتابخانەکانی ھەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای ھونەرمەند “تەحسین تەھا” وە لە یەکییەتی قوتابیانی کوردستان .. لەساڵی ١٩٧٥ لە ئۆردوگای رەبەت لەرۆژھەڵاتی کوردستان تیپێکی شانۆییمان بە ناوی تیپی ( خەبات) دامەزراند لەگەڵ ھونەرمە ندان (موئەیەد فقێ وفەرەیدون ئاریۆخی) چەند شانۆگەرییەکمان پێش کەش کرد..
دوایی بە شداری چەند بەرھەمێکیم لە چالاکی قوتابخانەکانی ھەولێرم کردوەکو:
ئۆپەرێتی “رووباری ژیان” لە نووسین “مدحت بێ خەو” دەرھێنانی ھونەرمەند” تەحسین ھا” ساڵی ١٩٧٨ ،ئۆپەرێتی “داستانی شۆرش “لە نووسین “مدحت بێ خەو” دەرھێنانی ھونەرمەند”تحسین تەھا” ساڵی١٩٧٩ ، درامای “ھونەر و ژیان” لە نووسین “رێواس جاف ” دەرھێنانی “عادل عبدوڵڵا” ساڵی ١٩٧٧ کە بەرھەمی تیپی کۆمەڵەی ھونەرو وێژەی کوردی ھەولێر بوو.
دا کردوە لەوانە: ھەروەھا شداریم کرد لە چەند بەرھەمێک لەگەڵ تیپی شانۆی ھەولێر
شانۆگەری” ھەبوو نەبوو” لە نووسینی” قاسم محەمەد”دەرھێنانی ھونەرمەند” سەباح عەبدولڕەحمان” ساڵی ١٩٨٠ بۆ تەلەفزیۆن تۆمار کرا، شانۆگەری “لاس و خەزال” لە نووسینی “نازم دڵبەند” دەرھینانی ھونەرمەند “سەباح عەبدولڕەحمان” ساڵی ١٩٨٣ بۆ تەلەفزۆین تۆمار کرا،درامای ” تاپۆ ھەقی چی یە” لە نووسینی ھونەرمەند”چەتۆ حسن” دەرھێنانی “زوھیر عەبدولمەسیح” ساڵی ١٩٨٣ ،شانۆگەری “ئادابا” لە نووسینی “معاز یوسف” لە دەرھێنانی “ھاشم زەینەل” ساڵی ١٩٨٤
، درامای ” سورمە خان “لە نووسینی “محەمە یونس “دەرھێنانی “سەفوەت جەراح” ساڵی ١٩٨٣، درامای “ھەورو ساماڵ ” لە نووسینی”چەتۆ حسن” دەرھێنانی ھونەرمەند” عادل عەبدوڵڵا “ساڵی ١٩٨٠،شانۆگەری “خاتووکڵاوزەر” لە نووسین” حەمە کریم ھەورامی” دەرھێنانی “سەفوەت جەراح” ساڵی ١٩٨٥ ،شانۆگەری “خانە دان” لە نووسینی مۆلێر دەرھێنانی ھونەرمەند”تەحسین شەعبان” ساڵی ١٩٨٤،شانۆگەری “مرۆڤ و ئازارەکانی” نووسینی “پیتر ڤایس” دەرھێنانی ھونەرمەند” سەباح عەبدولڕەحمان” ساڵی ١٩٨٣، شانۆگەری “قەڵای دم دم” نووسینی عەرەب شەمۆ دەرھێنانی ھونەرمەند”سەعدون یونس” ساڵی ١٩٨٤، شانۆ گەری”حەمە دۆک” نووسینی “یەشار کەمال” دەرھێنانی ھونەرمەند “تەڵعت سامان” ساڵی ١٩٨٨،شانۆگەری “گوڵی نەھێنی” لە نووسین و دەرھێنانی “لەتیف نوعمان” ساڵی ١٩٨٦ درامای”ئاسکە” نووسینی “حەیدر عەبدولڕەحمان” دەرھێنانی “سەعدون یونس” ساڵی ١٩٧٨،شانۆگەری “مەرزی و کاکە مین” لە نووسینی “چەتۆ حەسن ” دەرھێنانی “سەعدون یونس” ،شانۆگەری “قاسپەی کەو” نووسینی “سەمیر عەبدولستار”دەرھێنانی “سەعدون یونس” ساڵی ١٩٧٨،تەمسیلی”گەرەکەمان”نووسینی “چەتۆ حەسن” لەدەرھێنانی ھونەرمەند”سەعدون یونس”،درامای” کۆلار” نووسینی “حەیدەر عەبدولڕەحمان” دەرھێنانی “سەعدون یونس”، شانۆگەری “مردووی سەر شۆستەکە”دەرھێنانی ھونەرمەند “فەرھاد شەریف”،شانۆ گەری” نالی خەونێکی ئەرخەوانی” نووسینی ھونەرمەند “ئەحمەد سالار” دەرھێنانی “حەمە عەلی خان”،شانۆ گەری” تاشە بەردوو چاڵ ” نووسین و دەرھێنانی “سەباح عەبدولڕەحمان”، شانۆگەری “شاھەر شایە” نووسینی “سەعدوڵڵا یونس” دەرھێنانی “سەباح عەبدولڕرحمان”.
ھەروەھا لەگەڵ ھونەرمەند بەکر مەعروف تیپی شانۆی پێشرەوی کرێکارامان دامە زراند چەندین شانۆگەریمان پێشکەش کرد لەوانە شانۆ گەری “خەبات” ،شانۆگەری “کێ بەرپرسیارە” شانۆگەری ” بەندی ژمارە ٤٧”،ھەرلەمیانی کارەکانم چەندین بەرھەمی رادیۆییمان بۆ رادیۆی بەغدا تۆمار کرد.
*جگە لەکاری شانۆ لە دراماش دا کارت کردوە چ جیاوازیک ھەیە لە رووی نواندنەوە؟
– بەرای من جیاوازیکی زۆر ھەیە لە نێوانیاندا ھەیە،لە شانۆ دا ھونەرمەند دەبێت خۆی زۆر باش ئامادە بکات بۆ ئەزبەرکردنی دیالۆگەکان وە کاتێکی زۆریش پرۆڤەدەکات چونکە لە کاتی نمایش راستەوخۆ رووبەرووی بینەران دەبێتەوە بۆیە دەبێت بە وردی مامەڵە لەگەڵ ھەموو شتێک بکات، دەبێت باش کۆنتروڵی خۆی بکات ،بەبۆچوونی من ھونەرمەند زیاتر چێژ لە شانۆ دەبینێت، بەڵام لە دراما وا نیە ئەکتەر رووبەروو کامێرادەبێتەوە بە ئارەزووی دەرھێنەر کامە گرتەیان بەدڵ بوو ئەو ھەڵدەبژێرێت لە ھەمەکان کاتدا کاتی ئەکتەر لەکاتی وێنەگرتن، ھەڵە دەکات دەتوانێت چەندین جار دووبارە بکاتەوە، کە لە نواندنی سەرتەختەی شانۆدا ئەم حاڵەتە بوونی نییە .
*بەو پێیەی ساڵنێکە لە ھاندەران دەژیت شانۆی کوردی لەدەرەوە چۆن دەبینی؟
زۆر بە داخەوە شانۆی کوردی لەھاندەران زۆر زۆر کزە وەک پێویست نییە لەوانەیە دووساڵ جارێک شانۆگەریک نمایش بکرێت،کاتێ شانۆگەرێک لە وڵاتێک نمایش دەکرێت،لە ھەموو ووڵاتێک نمایش ناکرێت،ھۆکاریش زۆرن وەکو نەبوونی کات لەلای ھونەرمە ندەکان چونکە زۆربەی ھونەرمەندان بۆ بژیوی ژیانیخێزانەکان کاردەکەن،ھیچ لایەنێک ھاوکاری مادیان ناکات زۆرجاریش لەکوردستان ھەندێ تیپی ھونەری بۆنمایشکردنی بەرھەمەکانیان دێنە ئێرە ئەوانیش کێش و گرفتی خۆیان ھەیە..بێگۆمان کێشە زۆر ئەگەر باسیان بکەین..
*ئاستی شانۆکوردی بەگشتی لە ئیستادا چۆن دەبینی؟
– بە داخەوە شانۆی کوردی زۆر لەکزی دایە،بە تایبەتی لە شاری ھەولێر ئەگەرلە ساڵێک نمایشیکی شانۆ بکرێت ،ھۆکاریش زۆرن لەوانە کەمی ھاوکاری دارایی تەرخان کراو بۆ شانۆ ، دەست نیشان کردنی دەقی خراپ، وەنە بوونی ھۆڵی نمایشی شانۆیی ئەوانە ھەموویان ھۆکارن بۆ دابەزینی ئاستی شانۆی کوردی ، بۆیە دەبێت بەرپرسان چارسەرێک بۆ ئەو قەیرانە بدۆزنەوە، وە دوور کەوتنەوەی شانۆکارانی بە ئەزموون ئەوانە پێمان دەڵێن کەوا شانۆی کوردی لە قەیرانێکی گەورە دایە کەجێگای داخە بەڵام لە شاری سلێمانی جوڵەی شانۆیی بەربەردەوامی ھەیە ھیوادارم ئەو جووڵایەش لە ھەموو شارەکانی کوردستان بوونی ھەبێت، داوا لە شانۆکاران دەکەم با ھەموویان یەک دەست بن یەکگرتووبن لە پێناو شانۆی کوردیمان.
* بینەر چێژ لەچ جۆرەنمایشێکی شانۆیی دەبینیت (بەزمەسات یان مەرگەسات)؟
-بە بۆچوونی خۆم لەم کاتە دا بینەری شانۆ لە کوردستان تارادەیەک بێزارە،بە باردۆخی ژیانی سەخەت گوزەر دەکات ، ناسۆرییەکانی زۆرە بۆیە حەز بەنمایشێک دەکات کە کەمێک لەو ناخۆشیانەی کەم بکاتەوە لەبەر ئەوە ھەست دەکەین بینەر زیاتر حەز بەنمایشێک دەکات کە کە باری دەروونی ئارام بکاتەوە زیاتر حەز لە نمایشی بەزمەسات دەکات، بەمەرجێ پەیامێکی شانۆیی مرۆڤایەتی ھەبێت نەک تەنیا ئامانج لێی تەنیا پێکەنین بێت.
*رۆڵی و گرنگی تەکنیک بە تایبەتی رووناکی لە شانۆدا تا چەند لە خزمەت نمایش شانۆ دایە؟
– رووناکی رۆڵیکی گرنیکی ھەیە لە شانۆدا،چارە سەری زۆر شت دەکات ،ھەندێک لە نمایشە شانۆییەکان بەبێ رووناکی پەیامی خۆی وون دەکات،چونکە لە رێگەی رووناکی ،دەست نیشان کردنی ھەمووکاتەکانی شانۆدەکرێت بۆیە چەندە دە قی شانۆ گرنگە ئەوەندەش تەکنیکی رووناکی گرنگە بۆ شانۆ ،بەڵام بە داخەوە شانۆی کوردیمان لەم بوارەدا زۆر ھەژارە بەجۆرێک تائێستا نەمان توانیوە ھونەرمە ندی پسپۆری رووناکی ئامادە بکەین، بە تایبەتی لە کۆلێژ و پەیمانگاکان زۆر گرنگی بەم بوارە نادەن بۆ ئەوەی کادیری لێھاتووی رووناکی دروست بکەین ئێستا لە وڵاتی ئالمَانیا ھیچ کەس ناتوانێ لەم بوارە کار بکات ئەگەر ھاتوو بڕوانامەی پسپۆری رووناکی نەبێت چەندین پەیمانگا و کۆلێژی ھونەری تایبەت بەم بوارە ھەن ،بەو ھیواییەی لە کوردستانیش گرنگی بەو بوارە بدرێت.
*ھیچ پرۆژەیەکت بۆ داھاتوو ھەیە؟
– ھیوادارم کاتێ گەرامەوە بۆ کوردستان سوود لە تواناکانم وەربگیرێت ،چونکە من ماوەی(٢٥) ساڵە لە شانۆی نورنبێرگ لە بەشی تە کنیکی رووناکی کارە دەکەم ئەزموونێکی باشم لەو بوارە دا ھەیە.
Discussion about this post