زۆر بە داخم بۆ حكومەتی هەرێم لێپرسینەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ناكات,دەیان گەنجی بە توانامان هەیە لە بواری دەرهێنان,لەبەر بێ بودجەی ناتوانێت بەرهەمێك دروست بكات , هەر ئەبێت لە نێت و تی ڤی بلێت ئەڵڵا ئەو فیلمە جوانە منیش ئەگەر پارە هەبێت وا ئەكەم.
من پێم باشە ئەو دەرهێنەرە بە ئەزمونانەی حەفتا ساڵە مافی ئێمەی گەنج دەخۆن , وە ئەیانەوێ 120 ساڵی تر بژین و دەرهێنەر بن …مامۆستا بن باشترە گەنج پێ بگەیەنن …وەڵڵاهی دڵم بە گەنجی كورد ئەسوتێت ..كە بەڕاستی ئێمە پڕین لە بەهرە و لە شتی جوان بەڵام كەس نیە دەستمان بگرێت , مێشكەكەمان هەیە بودجەمان نیە ئەمە كێشەیەكی گەورەیە..
من باسی خۆم ناكەم ئەسڵەن من هیچ نازانم وە هیچم ناوێت , بەڵام لەوەتەی كۆمپانیام داناوە لەم چوار مانگەدا ,دەیان گەنجی خاوەن بڕوانامە زۆر ئەكادیمی قسەیان لەگەڵ كردووم بۆ فیلم بۆ دراما ڕێكلام هەموو شتێك لە سینەما و میدیادا , بە داخەوە من نازانم چی بۆ ئەم گەنجانە بكەم ,كە خۆشم گەنجم ئەگەر بودجەی ئەم چەند لاوەی لەم ماوەیەدا پەیوەندیان كرد بە منەوە لە یەكی بدەمەوە بۆ پارەی فیلمەكانیان ناگاتە پارەی ئاوی مەعدەنی واتە موقەتەر , كە ساڵانە بۆ كۆر و كۆبونەوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری خەرج دەكرێت , ئاخر بۆیە بەڕاستی ئێمە پێش ناكەوین ,من دەوام وایە لە دەرهێنەرە بە ساڵاچووەكان با دانیشن واز بهێنن, ببن بە مامۆستای ئێمە با گەنجان بێنە مەیدان وە ئێوە پێشڕەومان بن..
ئەگەر حكومەتی هەرێم چاوێك بە میدیایی كوردیدا بخشێنێتەوە تۆم و جێری باشترە و بە ناوبانگترە لە ئێمە هەر چەندە ئەوە كۆنیش و كارتۆنیشە …. كابرای ئیرانی بە تەشت پارەی ئەدەنێ كوردەكەی خۆمان لە چایخانەی شەعب یان مەچكۆ سیناریۆكانی خۆی بە توتنەكەی مامە عەبەوە ئەكێشێ…ئەگەر وەزارەت ئاوڕیان لێ نەداتەوە ئەوا میدیای بیگانە ئەمان بەن بۆ خۆیان دوایش پێمان بڵێن جاش…
بڕوا تەها