هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک،هه‌ر گهلو وڵاتێک بۆ خۆی کو‌لتوور و داب و نه‌رێتێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. بێگومان هیچ کولتوورێکیش نییه که گوڵ بژێر کرابێت ,دوور بێ له هه‌ر جۆره که‌م و کۆڕی و خورافاتێک… هه‌ر بۆیه‌لێره‌دا من نامه‌وێ بچمه نێو ورده‌کارییه‌کان و باسکردن له‌سه‌ر خاسیه‌ت و خراپیه‌کانیان. ده‌مه‌وێت بڵێم به‌وحاڵه‌شه‌وه، به‌و هه‌موو که‌م و کۆڕییانهشهوه، بۆ هه‌میشه خاوه‌ن کولتووره‌کان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، داب و نه‌رییه‌ت و کولتووری خۆیان بپارێزن و به هه‌موو که‌م و کۆڕێکانییهوه بسپێرن به نه‌سڵی پاش خۆیان، ته‌نانه‌ت ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم که به میلوێنها پاره‌شیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانکردووه…
ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کین وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م دونیایه،خاوه‌نی زمانێکی تایبه‌ت،خاک و ئاوێکی دڵگیر، هه‌رچه‌ند که هێشتا به‌ژێر پۆستاڵی نه‌گریسانه‌وه ده‌ناڵێنێت و ئازاد نه‌کراوه…ئاڵایه‌کی پڕ نیوه‌ڕۆک.!! کولتوورێکی ده‌وڵه‌مه‌ند،ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگێکی جوان و سرنج ڕاکێش و هتد…
کولتووری ئێمه‌ی کورد گه‌ر له کولتووری گه‌لانی دیکه باشتر نه‌بێ خراپتر نییه… کولتوورێکه ده‌توانێ ببێته هه‌ڵگری په‌یام و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان. هه‌رچه‌ند که به‌هۆی داگیر بوونی خاکه‌که‌مان له‌لایه‌ن چوار وڵاتی دیکتاتۆر و خوێن مژه‌وه، ساڵانێکه کولتووری تورک و عه‌ره‌ب و فارس بوونه‌ته چه‌تر و به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه ده‌سووڕێنه‌وه و ڕێگای ژیانیان لێ ئاڵۆز کردووین… هه‌وڵیان داوه که کولتووره‌که‌مان که‌م ڕه‌نگ بکه‌ن و کولتووری خۆیانمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. به‌ڵام به خۆشییه‌وه گه‌لی کورد تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ توانیوێتی داب و نه‌ریه‌ت و کولتووری خۆی به هه‌موو که‌موو کۆڕێکانیهوه بپارێزێت.!!
مه‌به‌ستی من له نووسینی ئه‌م چه‌ن دێڕه‌دا ئه‌وه‌یه که ئایه چ شتێک باشه ئه‌نجامی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی دانیشتووی تاراوگه و به‌تایبه‌ت لاوه‌کانمان، که وه‌ک “ده‌ڵێن لاوانه نه‌سڵی دواڕۆژی هه‌ر گه‌لێکه” تابتوانن خۆیان له هه‌ر جۆره کارێکی وه‌دوور بگرن و داب و نه‌ریه‌ت و کولتووری خۆیان بپارێزن. یان هه‌ر نه‌بێ ئه‌و خاڵه باشانه‌ی که له کولتووره‌که‌ماندا هه‌ن بپارێزن و شته باشه‌کانی کولتووری ئه‌و وڵاته‌ش که تیایدا ده‌ژین وه‌ربگرن.؟؟؟ ئه‌وه‌ی منی نا‌ئومێد کردووه ئه‌وه‌یه که ده‌بینم نه‌ک هه‌ر لاوه‌کانمان به‌ڵکوو به‌ساڵا چووهکانش خه‌ریکن نه‌ک هه‌ر ده‌ستیان له داب و نه‌ریه‌ت و کولتووری خۆیان هه‌ڵگرن به‌ڵکوو زمانی شیرینی کوردیشیان له بیر بچێته‌وه. من دڵنیام له‌وه‌ی که ده‌ڵێم. به‌شێکی به‌رچاو له کورده‌کانی تاراوگه له ڕوویان هه‌ڵنایه بۆ سهردانش بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که ئێستا ئازاده‌و وه‌ک هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ له قه‌ڵم دراوه. بۆ.؟؟؟
ئه‌من به حوکمی ئه‌وه‌ی که له سوێد ده‌ژیم زیاتر کورده‌کانی سوێدم بینیوه به‌ڵام له‌وه‌ی دڵنیام که کورده‌کانی وڵاتانی دیکه‌ش هیچیان له کورده‌کانی سوێد که‌متر نییه…جا ئه‌وه کورده‌کانی سوێده به‌و هه‌موو حه‌شیمه‌ته‌وه ئاوان قوڕ به‌سه‌ری ئه‌وانی دیکه.!!!
پێویسته ئێمه‌ی تاراوگه نشین زۆر له‌وه‌ی زیاتر ئاگاداری خۆمان و منداڵه‌کانمان بین چونکه ئێمه ڕووبه‌ڕووی کولتوورێکی نامۆ و ژیانێکی دژوار بووینه‌ته‌وه…بڵێی دواڕۆژی لاوانی تاراوگه نشین له ئێستای ئه‌م گه‌نجانه‌ی خواره‌وه که ده‌توانن وێنه‌کاندا بیانبینن، باشتر ده‌بن؟؟؟ فه‌رموون ئێوه‌و ئه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی سه‌رخۆشان…!!! پێم وایه ته‌نیا بینینیان به‌س بێ، پێویست به ته‌علیق نه‌کات…
عارف عه‌زیزی،سوێد 12/1/2010