تابلۆ حه‌سه‌ن / ماسته‌ر له سایکلۆژی / ئه‌ڵمانیا : کابرایه‌کی هه‌ژار له ئه‌مریکا خاوه‌نی ته‌نها ده دۆلار بوو به‌ڵام به‌رپرسێتی خێزانێکی له سه‌ر بوو ، گه‌لێ به دوای کارێکی گونجاو گه‌رابوو بێ‌ئاکام سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنابوو ، له دواییدا ده‌چێته کۆمپانیای مایکرۆسۆفت که به‌ناوبانگترین کۆمپانیایه له جیهاندا و دۆسیه‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات به هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌رده‌ستێک قبوڵ بکرێت
خۆشبه‌ختانه یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌ره‌کان له‌و کاته‌دا پێویستی به که‌سێکی وا ده‌بێت یه‌کسه‌ر ره‌زامه‌ندی خۆی نیشان ده‌دات به وه‌رگرتنی و پێی ده‌ڵێ برۆ هه‌ر ئێستا ده‌ستبه‌کار به تا وه‌کو ئێمه وه‌ڵامه‌که‌ت بنێرینه ئێمه‌یلی تایبه‌تی خۆت ، کابرا ده‌ڵێ : ئاخر من ئێمه‌یلم نیه ئه‌گه‌ر بکرێت وه‌ڵامه‌که‌م بۆ بنێرنه ئه‌دره‌سی ماڵه‌وه‌مان ، کابرای فه‌رمانبه‌ری مایکرۆسۆفت ده‌ڵێ : سه‌یره ، ده‌کرێت که‌سێک بیه‌وێ له مایکرۆسۆفت کار بکات بێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌یلی نه‌بێت !! تکایه داوای لێبووردن ده‌که‌ین داواکارییه‌که‌ت قبوڵ ناکرێت لێره‌دا .
کابرا ، دێته ده‌ره‌وه ، به‌ڵام هیچ تروسکاییه‌کی تر به‌دی ناکات له ژیانیدا ، بیر ده‌کاته‌وه که هه‌رچۆنێک بێت هه‌وڵێک بدات ، هه‌ڵده‌ستێ ، ده‌چێته عه‌لوه‌یه‌ک و به ده دۆلاره‌که‌ی سه‌ندوقێک ته‌ماته ده‌کرێت ، سه‌ندوق ده‌کاته سه‌ر شانی و له گه‌ره‌که‌کاندا ده‌سوورێته‌وه و دانه دانه ته‌ماته‌کانی ده‌فرۆشیت ، که ده‌ست ده‌کاته گیرفانی ده‌روانێ ده دۆلار بووه به بیست دۆلار ، ئه‌مه وای لێده‌کات جارێکی تر هه‌مان تاقیکردنه‌وه له هه‌مان رۆژدا دووباره بکاته‌وه ، جاری دووه‌م دیسان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت ، ئێواره که ده‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌وه و شه‌ست دۆلار له گیرفانیدایه ، نه‌خێر سبه‌ی هه‌ڵده‌سێته‌وه هه‌مان کار ده‌کات ، دوای هه‌فته‌یه‌ک عه‌ره‌بانه‌یه‌ک ده‌کرێت و له کۆڵانه‌کاندا ته‌ماته ده‌فرۆشێت ، ورده ورده قازانج زیا ده‌کات تا له مانگی دووه‌م پیکابێک ده‌کرێ و کاره‌که‌ی پێ ده‌کات ، له مانگی سێیه‌م و چواره‌م پیکاب ده‌بێته لۆری و هه‌میشه له گه‌ڵ زۆربوونی پاره‌که‌ی په‌ره ده‌دات به کاره‌که‌ی تا وای لێ دێت له چه‌ند ساڵێکدا ده‌بێته خاوه‌نی کۆمپانیایه‌ک بۆ هێنان و هه‌نارده‌کردنی خوارده‌مه‌نی ، نه‌خێر له ساڵانێکی تردا ده‌بێته خاوه‌نی چه‌ندین که‌شتی گه‌وره و ناوبانگێکی باش ده‌رده‌کات له ناو ئه‌مریکا و جیهانیش ، کاتێک که بیر ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی خۆی ناونووس بکات له کۆمپانیایه‌ک بۆ مسۆگه‌ر کردنی ژیانی ده‌یان کۆمپانیا دۆسیه‌ی خۆیانی بۆ ده‌نێرن ، له دواییدا پۆلیسه‌ی یه‌کێک له‌و کۆمپانیانه قبوڵ ده‌کات ، کۆمپانیه‌که یه‌کسه‌ر فه‌رمانبه‌رێکی بۆ ره‌وانه ده‌که‌ن که به زووترین کات کاره که به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ ، کابرای فه‌رمانبه‌ر داوای ئێمه‌ێلی لێده‌کات ، ده‌ڵێ من ئیمه‌یلم نیه !!
فه‌رمانبه‌ر به روویه‌کی خۆشه‌وه ده‌ڵی به‌رێز تۆ ئیمه‌یلت نیه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ت به‌ده‌ست هێناوه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمهیلت هه‌بوایه ده‌بێت چیت بکردایه و ده‌بوویت به چی !!؟؟\
له وه‌ڵامدا کابرا ده‌ڵێ :
ئه‌گه‌ر ئیمه‌یلم هه‌بوایه ده‌بووم به فه‌ڕاش له مایکرۆسۆفت.