ماندوو مه‌به، ته‌نها تێکستێک بگونجێنه‌وه و مۆسیقاکه‌ی به حازری بۆ بێنه، ئه‌گه‌ر ده‌نگیشت له‌گه‌ل گۆرانیه‌که نه‌هات ئه‌وا بۆتی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین، له هه‌ر شوێنێک نهشازت کرد به ته‌کنیک ده‌نگه‌که‌ت ده‌گۆڕین و بۆت به‌رز و نزم ده‌که‌ینه‌وه.
ئێستا بۆته مۆده، گۆرانیه‌کی بیانی سه‌رهه‌ڵده‌دات و له ناوبانگیانا ده‌ته‌قێته‌وه، گۆرانیبێژێکی خۆمان هه‌مان ئاواز ده‌هێنێته‌وه به هۆنراوه‌یه‌کی کوردی گونجێنراو له‌گه‌ڵ ئاوازه‌که ده‌یڵێته‌وه. وورده وورده ئه‌م گۆرانیانه له ته‌شه‌نه‌کردن دان، ئه‌مه‌ش کارێکی ئاساییه، به‌ڵام تۆ بڵێی ئاسایی بێت به‌م نهشازییه بیڵێیته‌وه!؟ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌نده گوێی لێ‌گرتوون له هه‌مووان ته‌نها یه‌ک دانه‌یان توانیویه‌تی گوێگر بۆ خۆی په‌یدا بکات و نیمچه پۆپولارێتیهک له نێو گوێگرانی کورد دروست بکات. ئه‌م کاره‌ی ده‌یکه‌ن ئاساییه، زۆربه‌ی میلله‌تانی تر ئه‌م ئاوازانه وه‌رده‌گرن ئێوه‌ش مافی خۆتانه وه‌ک ئه‌مان، به‌ڵام که ناتوانن بیڵێنه‌وه باشتر نیه وازی لێبێنن و ده‌ستی لێنه‌ده‌ن!؟
ماڵتان ئاوا بێت بۆ خۆتان و کارتان .. ئێستا له هه‌ردوو لاتان کردم، نه ده‌توانم گوێ له نه‌شازی ئه‌دای خراپی ئێوه بگرم !؟ نه ده‌شتوانم جارێکی تر گوێ له ئۆریجیناڵه‌که بگرمه‌وه له به‌ر دووباره‌بوونه و زرینگانه‌وه‌ی نهشازیهکانی ئێوه و زاڵ بوونی به‌سه‌ر ئۆریجیناڵه‌که له گوێچکهکانمد. ئه‌م داوایه بچووکه له به‌نده‌تان قبوول بکه‌ن “ا ئه‌گه‌ر کارێکتان بۆ ناکرێت ئه‌وا نه‌کردنی باشتره”.
تێبینی : ببوورن حه‌ز ناکه‌م لێره ڤیدۆکان دابنێم نه‌وه‌ک له مه‌زاجی خوێنه‌رانی تریش بدرێت و به‌سه‌ر مندا ساغ ببنه‌وه.
Discussion about this post