پێش ده‌ستپێكم :سوپاس ئه‌نێرم بۆ چرا چونكه ئێستا ئه‌م ماڵپه‌ره به‌دایك و باوكی خۆمی ئه‌زانم..كه به‌داخه‌وه هه‌ر له‌له‌دایك بونمه‌وه دایكی خۆمم نه‌دی به‌بونی من ئه‌و گیانی سپارد.له‌سۆزی دایك زۆر بێ به‌ش بووم..به‌س تاكه كه‌س كه‌بۆنی دایكمی لێ ئه‌هات باوكم بوو. من ته‌نها یه‌ك خوشك و یه‌ك برام هه‌بوو..خوشكه گه‌وره‌كه‌م كه سێ ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تر بووله‌ساڵی ٩٥ به‌هۆی نه‌بونی سوته‌مه‌نی له‌ماڵماندا له‌شه‌وی تاقی كردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵی خوێندندا بهگهشاندنهوهی خهڵوزلهزورهكهیدا .به‌غازی خه‌ڵوزه‌كه گیانی سپارد..
ئازاری ئه‌و ههرلهدڵماندا بوو بۆیه باوكم له‌دوای ئه‌م خوشكه‌م توشی جه‌ڵده هات ،هه‌مێشه له‌وه ئه‌ترساین كه ئه‌میش به‌م نه‌خۆشیه بڕوات و به‌جێمان بهێڵێت..!ماینه‌وه خۆم و براكه‌م كه ٥ ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تره .
ئێمه زۆر هه‌ژار بوین به‌ڵام چونكه ماڵخۆری كه‌س نه‌بوین وه دوژمناریش نه‌بوین زۆر به‌خته‌وه‌ر بوین.باوكم ده‌ستگێری عهرهبانهبوو له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر حه‌ماڵی هه‌بوایه ئه‌یكرد.براكه‌شم هه‌ر له‌به‌ر هه‌ژاری له مه‌كته‌ب هاته ده‌ره‌وه بوو به شاگرد چایی چی.. به‌س من ئه‌مخوێند له قۆناغی یه‌كه‌می ناوه‌ندی.باوكم هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئه‌دام كه خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م .وه چی په‌یدا بكردایه له‌جل و به‌رگ و له‌خواردن درێخی لێمان نه‌ده‌كرد هه‌میشه نه‌ی ئه‌هێشت له ره‌فیق كه‌م بین.چه‌ندین جار ڕۆژانه‌ی ئه‌دامێ بۆ مه‌كته‌ب به‌س من خه‌رجم نه‌ده‌كرد چونكه ئه‌مزانی چۆن په‌یدای ئه‌كرد هه‌میشه كۆم ئه‌كرده‌وه له‌كاتی زه‌روریه‌ت دا ئهمدایهوه به‌خۆی..؟
له‌ساڵی ٩٨ كه ئێواره‌ی عارفه گه‌وره‌ی ره‌مه‌زان بوو بۆ به‌یانیه‌كه‌ی جه‌ژن بوو..كه‌هێشتا براكه‌م نهگهرابوهوهماڵ ..من و باوكم له‌ماڵ بوین چاوه‌ڕێ ی ئه‌وه بوین پاش ده ده‌قیقه‌ی كه ڕۆژوه‌كه‌مان بشكێنین..به‌ڵام درا له ده‌رگا..؟ من خۆم چوم ده‌رگام كرده‌وه وام زانی براكه‌مه ! به‌ڵام سێ پیاو بوون ..كه‌دوانیان له دواوه وه‌ستابون ئه‌وه‌ی كه منی ئه‌دواند پیاوێكی كورته باڵابوو .تۆزێك قه‌ڵه‌و بوو..خاڵێك له‌سه‌ر لووتی بوو وه گه‌نم ڕه‌نگێك بوو..؟به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان پێمی ووت: داده‌گیان بابت له‌ماڵه ؟ منیش وتم به‌ڵێ !من فه‌رمووم لێ كردن به‌ڵام وتیان كاتمان زۆر كه‌مه ئه‌گه‌ر بۆمانی بانگ بكه‌یت بڵێ (ساڵح)بانگت ئه‌كات؟ من هاتمه ژور به باوكم وت كه ئه‌م ناوه بانگت ئه‌كات ؟ به‌س باوكم زۆر به سه‌رسوڕمانێكه‌وه ووتی:(ساڵح)..؟؟
باوكم چوه ده‌ره‌وه هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ی شه‌ش تا حه‌وت ده‌قه ..گوێم له ده‌نگی ته‌قه بوو كه زۆر نزیك به‌ته‌واوی ڕای چلهكاندم ..من لهوهئهترسام براكه‌م پێوه بووبێت چونكه كاتی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و بوو.. بۆیه من نه‌موێرا خێرا ده‌رگا بكه‌مه‌وه ! به‌س كه گوێم له غه‌ڵبه غه‌ڵبی خه‌ڵكی بوو كه ئه‌یان وت ئه‌ره‌وه‌ڵا كوشتیان؟
كهدهرگام كرده‌وه ههرخهڵكهو ڕائه‌كات به‌ره‌و شوێنی ڕوداوه‌كه كه زۆر نزیك بوو..بۆیه منیش خێرا خۆم گه‌یاندێ..به‌ڵام چیییییییییی..؟ كه‌سه‌یر ئه‌كه‌م باوكم له‌ناو خوێنا نقوم بوه نه‌مزانی ڕه‌نگی كراسه‌كه‌ی چۆن بووه پێشتر له‌به‌ر خوێن؟ كاتێك به‌هاوار چومه ژوور سه‌ری سه‌یرێكی كردم ووتی:(ئاو) من خوێن گرتبوومی ..به‌س كه‌سێكی به‌ویژدانی تیا نه‌بو په‌رداخه ئاوێك بهینێت و بیكات به‌ده‌میه‌وه ..بۆیه هه‌مدیسان كه دوا وشه‌ی بوو وتیه‌وه (ئاو)؟هه‌ستام بڕۆم ئاو بهێنم بۆی به‌ڵام قاچه‌كانم نه ئه‌ڕۆشتن وه زمانیشم گۆی نه ئه‌كرد هه‌ر ئه‌مه‌نده ئاگام له‌باوكم بوو ئیتر ته‌واو لهئاگا چووم؟ئه‌وه دوایه‌مین بینین بو به‌و شێوه‌یه . كه به ئاگا هاتمه‌وه به‌ته‌واوی باوكم له‌به‌رچاوم نه‌مابوو؟
ته‌عزێی ی باوكم له لایه‌ن خه‌ڵكی خێر خواوه ته‌واو بوو! به‌س تا ئێستا نه‌زانرا كێبوون وه نه گیراشن؟؟؟من هه‌میشه له دوای كوشتنی باوكمه‌وه هه‌موو خۆشیه‌ك به‌ناخۆشی ئه‌یبینم.بۆیه براكه‌م له‌مه‌كته‌ب ده‌ری هێنام ووتی مه‌سره‌فی مهكتهبتم پێ ناكرێت.به‌ڵام براكه‌م به‌پاره‌ی شاگردانه توانی خێزان پێكه‌وه بنێت بۆ ٢ ساڵه ..وه منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانم؟
ڕۆژ به ڕۆژی من له‌و ماڵه‌دا وه‌ك ئه‌و كاته وایه كهباوكمیان كووشت! ئه‌مه‌نده نامورتاحم..چونكه له‌سه‌ر من به‌رده‌ه‌وام شه‌ریانه ..وه چه‌ندین چونه ده‌ره‌وه‌شیان ناچم له‌گه‌ڵیان ..به‌س ئه‌گه‌ر براكه‌م بمبات له‌گه‌ڵ خۆیان براژنه‌كه‌م به‌م قسه ناخۆشه‌ی كه هه‌میشه دوباره له ده‌می ئه‌بیستم ئه‌ڵێت:(ده‌تۆ له جیاتی من بڕۆ قۆڵت بكه به‌قۆڵیدا وه‌ك مێردێك ته‌سه‌روفی له‌گه‌ڵ بكه).هه‌میشه ورته ورتیهتی له‌گه‌ڵ براكه‌م ؟من گوێی ی پێ ناده‌م چونكه ژن و مێردن به‌ڵام كه ئه‌چمه به‌رچاو براكه‌م غه‌زه‌بی لێ ئه‌بارێت نازانم بۆ؟
به‌و ئاواته‌وه‌م بۆ یه‌ك جار ئه‌م براژنهم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بكات به‌ده‌مه‌وه ..به‌س لێی نابینم له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش دا هه‌موو ئیش و كاره‌كانی ماڵ خۆم ئه‌یكه‌م مناڵهكهشیان بۆ به‌خێو ئه‌كه‌م به‌س بۆ ئه‌وه‌ی ڕویه‌كی خۆشم بده‌نێ و ده‌رم نه‌كه‌ن.
من ئێستا ته‌نها چاوه‌ڕێی ی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م كه ئیزرائیلم بۆ بنێرێت و كۆتایی به‌م ژیانه ناخۆشه‌ی منیش بێنیت.؟