ئیَستاكه كه‌سانی بیژۆك و جاش رهخسیَندراو له كهلیَن و هه‌ڵقۆستنه‌وه، له بازنه‌یه‌كی نه‌زۆكدا هاتوون به‌رگی هونه‌رمه‌ندیان له‌به‌ر كردووه…!!
هاوتا ئه‌سعه‌د : له گیانی بیَگهردی هونه‌ره‌وه به به‌رهه‌مه‌كانی خۆم ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه، (كه‌ركوك) هیچ كاڵایه‌كی به باڵادا ببرِیَت…!! هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش و به ئه‌زموونی دونیای گۆرانی كوردی (هاوتا ئه‌سعه‌د) له نیَوترین كاری هونه‌ری خۆی دا، ئیَستاكه سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هیَنانی گۆرانییه‌كی تازه‌یه به‌ناوی (من كه‌ركوكم)، گۆرانییه‌كه هۆنراوه‌ی له‌لایه‌ن شاعیر (ئیسماعیل محه‌ممه‌د) نووسراوه، ئاوازه‌كه‌شی خۆی دایناوه، ئه‌و گۆرانییه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مناڵه‌كه‌ی (كهژیَ و محه‌ممه‌د) تۆماری كردووه، ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م هیَنانی ئه‌و گۆرانییه (هاوتا) له‌میانه‌ی لیَدوانیَكی دا راگه‌یاند :..
سه‌ره‌تا (هاوتا ئه‌سعه‌د) دهڵیَت : ئیَمهی راستگۆ كاتیَك كه نیَوی كوردستان دیَنین، ئه‌وه‌نده‌ی بڵین پرشنگی پیرۆزی لیَ به‌دی ده‌كه‌ین، ئیَمهی زیندوو، هه‌روه‌ها ئه‌و پۆڵه هه‌ڵۆیه‌ی كه به‌رگی شه‌هاده‌تیان له‌به‌ر كرد، خواست و ئامانجیان سه‌رفرازی كوردستان بوو، نه ئیَمه و نه ئه‌وان جیاوازی له نیَوان بستیَك له خاكی وڵات ناكه‌ین، (پیرۆزی مه‌هاباد و سه‌ربه‌رزی دیار به‌كر و روو سووری قامیشلۆ و جه‌وهه‌ری یه‌ریڤان)، ئه‌مانه هه‌مووی له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تریش گركانی نیَو هانوی (بابه گورِ گورِ) هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه مه‌دالیای شانازی و سه‌ربه‌زییه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵام جیَگای داخه هه‌ر كامیَك له‌مانه كه ناویان دههیَنین هه‌ست ده‌كه‌ین هه‌موو گورزی گورچك برِه، كه له كه‌مه‌ری هه‌موو دڵسۆزیَك دهسرهویَندریَ، چونكه نه‌مانتوانیووه ده‌ستی دڵسۆزی و راستگۆیی به‌سه‌ر و كاكۆڵی كوردستان وشار و دیَهاتهكانی یه‌ك له دوای یه‌كدا بهیَنین، قسه‌ی گه‌وره له ژیَر سیَبهری تیَر و ته‌سه‌ل هیچی تیَ ناچیَت، به‌ڵام گیان فیداو هیَما و شانازی گیان بازان و خۆنه‌ویستان ئاخۆ گفتار و ره‌فتار چه‌ندیان نیَوانه..؟( كه‌ركوك دڵی كوردستانه، كه‌ركوك قودسی كوردستان)، ئیَمهش ده‌پرسین ئاخۆ وایه..؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م گفتاره له گه‌ڵ ره‌فتار ده‌ست له ملانیَ نه‌بن، ئهوهتانیَ له رابردوو دوژمنان جوگرافیا و دیموگرافیا و سه‌رپا پیَشهلكردن و گۆرِینی ناوی پیرۆزی (كه‌ركوك) به (ته‌ئمیم) ناوزه‌ند كرا.
(هاوتا) هه‌روه‌ها گوتیشی : ئیَستاش خه‌ریكه به شاری برایه‌تی و پیَكهوه ژیان و كۆمهڵیَك ناوی خوازرا و داتاشراوی تر، خه‌ریكه برینكه دوورخان تر و به ئیَش تر دهبیَت، چاوپۆشی له (كه‌ركوك)یََك، كه له‌سه‌رووی هه‌موو شار و شارۆچه‌كه دابرِاواكانه، ئیَمه له گیانی بیَگهردی هونه‌ره‌وه به به‌رهه‌مه‌كانی خۆمان ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، (كه‌ركوك) هیچ كاڵایه‌كی به باڵادا ببرِیَت، دهبیَ (كه‌ركوك) كه‌ركوك بیَت، ده‌نا نه دڵی كوردستانه و نه قودسی كوردستانه.
هونه‌رمه‌ند له بهشیَكی تری ئه‌و لیَدوانهی دا هه‌روه‌ها دهڵیَت : ئیَمهی هونه‌رمه‌ند ده‌سته‌ی هۆشیار و رۆشنبیری ئه‌و وڵاته ئاماده نین، به‌رامبه‌ر خوا و به‌رامبه‌ر خاك و به‌رامبه‌ر (كه‌ركوك و شه‌هیدان)ی وڵات دان به‌وه دابنیَن، كه له (كه‌ركوك) هیچ ناویَكی هیچ سیمایه‌كی هیچ به‌رگ و پۆشاكیَكی پۆشراو له‌به‌ر كه‌ركوك بكریَت، كه‌وا بیَ (كه‌ركوك) مافی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر نه‌توانین، رِهوه گورگی تازه و جه‌رده‌ی هه‌نده‌رانی لیَ پاس بكه‌ین، كه‌وا بیَ نهرِفتارمان هه‌یه و نهگفتار، ئیَمه باسی ده‌سته و تویَژیَكی پرِشنگداری ئاسۆی وڵاتمان كرد، بۆ نموونه (هونه‌رمه‌ندان) واته كهسانیَك، كه پیَشمهرگه و سه‌ربازی سه‌ربازگای هونه‌ر بیَت، دیسان ئه‌و بهڵیَنهی كه هونه‌رمه‌ند داویَیهتی، ئه‌ویش دهبیَ راژه‌ی (كهللتور)ی وڵاته‌كه‌ی به ئه‌نجام بگهینیَ و به‌وه‌ش رانهوهستیَ، گه‌نجینه‌ی هونه‌ری وڵاته‌كه‌ی بگهینیَته ئه‌و پهرِ و ئه‌و پهرِی دونیا، به‌ڵام دهبیَ حه‌ڵاڵ زادانه، ئه‌و ئامانجه‌ی كه دهیهویَت بپیَكیَت، (هونه‌ر) پیَناسهی گه‌ل و وڵاته هونه‌ر جیناتیَكه ههڵگرِی هه‌موو جهوهریهتیَكی كۆن و ئیَستا و داهاتووه، كه دهتوانیَ ده‌ماو ده‌م پشتا و پشت بۆ سه‌ده‌كانی داهاتووی بگوازیَتهوه، به‌ده‌ور و به‌ره‌كه‌ی پیشان بدات، كه (ره‌سه‌نایه‌تی و كه‌للتوری) ئه‌م وڵاته گه‌نجینه‌یه‌كه، كه له وانیه خه‌ڵكی هه‌نده‌رانیش كه‌ڵكیان لیَوهرگرتبیَ، بگره ئه‌م هه‌ڵیان قۆستۆته‌وه و كه له‌به‌ر بیَ كه‌سی و بیَ ده‌ره‌تانی كراوه به موڵكی خۆلكیَندراو، ئیَمه په‌نجه بۆ هونه‌ری كوردی دریَژ ده‌كه‌ین.
(هاوتا ئه‌سعه‌د)ی هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون هه‌روه‌ها گوتیشی : بۆ (هونه‌رمه‌ندانی) كه (پیَشمهرگه)ی ئیَش و ئازاری خه‌باتی شاخ و شار بوون، به‌ڵام كه‌سانی بیژۆك و جاش رهخسیَندراو له كهلیَن و هه‌ڵقۆستنه‌وه، له بازنه‌یه‌كی نه‌زۆكدا، توانیان به‌رگی هونه‌رمه‌ند له به‌ر بكه‌ن و به‌ڵام وه‌ك (گورگی نیَو پیَستی به‌رخ) كه‌ڵبه‌ی حه‌رام زاده‌یی و چرونیكی بیَ ره‌وشتی له له‌ش و لاری هونه‌ری ناسكی كوردی بگرن و بیانهویَ به خه‌ونی پوچه‌ڵیان خۆیان به (هونه‌رمه‌ند) یشان بده‌ن، كه ناتوانن شاخی بزنیَك تیمار بكه‌ن، مه‌گه‌ر به (هیلاهۆپ) بیهویَ هونه‌ر و ره‌سنایه‌تی كورد له نیَو ئه‌و جله (مینی ژۆب) ئه‌وروپا و رۆژئاوا دڵنیابكهین، كه ئه‌وه هونه‌ری كوردییه، وه هه‌روه‌ها ریَگای راست دووربینی چاو تیَبرِین له ده‌سه‌ڵات خه‌مخۆرانی كورد بشاریَتهوه، بڵیَ منم (عهنتهرهكهی) هونه‌ری كوردی، (هیلاهۆپیشه) هونه‌ر و كهللتور و ره‌سه‌نایه‌تی كورد، ئیَمهش دهڵیَین نهخیَر شیوه‌ن بۆ (كه‌ركوك) كه ئیَستا به‌چ ئاقاریَكی بیَ سه‌ر و سۆراخ تیَدهپهریَت، به‌چ بیابانیَكی گورگستان تیَپهرِ ده‌كات، ئاخۆ سه‌رنجامی ووشه‌ی (كه‌ركوك) ئه‌م ده‌ریا خویَنهی، كه بۆ (كه‌ركوك) رژاوه ئه‌تۆ بڵیَ ی هه‌ر (كه‌ركوك) یاخوود چاره‌نووس و دوا رۆژی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست دیَوه زمهكانی هونه‌ر خۆر و رموزنهكانی هونه‌ر دۆرِان به‌چ ئاقاریَك ده‌گات..؟
(هاوتا) له كۆتایی دا گوتی : به‌ڵام ئیَمه و مناڵانی چاو گه‌شی وه‌ك (كهژیَ و محه‌ممه‌د) میرات گری هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردیین، تا ژیَیهكی حه‌ڵاڵ زاده‌ی هونه‌ری ههبیَ،ئه‌ی هونه‌ری كوردی ئه‌ی (كه‌ركوك)ی بیَسهر و شویَن، برِوابكه تۆ بیَكهس نابی.
گۆرانی (من كه‌ركوكم) له ستۆدیۆی میلۆدی له شاری ههولیَر كاری تۆمار كردنی به هاوكاری چه‌ند موزیكژهنیَك و ئه‌ندزیاری ده‌نگ (ئاكۆ عومه‌ر) به ئه‌نجام گه‌یندراوه، به سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی سپیَده كاری تۆمار كردن و هه‌روه‌ها كلیپ كردنی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جیَ بهجیَدهكریَت.
سه‌ناریا ئه‌حمه‌د كۆیی