دوای ئەوەی ھونەرمەندی لاو (رێکان ئەحمەد) توانی بۆیەکەم جار لە بواری سینەما دا وەک دەر ھێنەرێک کار بکات و کورتە فیلمێک بەرھەم بێنێت لەژێر ناوی “لە ئینجانەدا” ئێستا گشت کارەکانی ئەم کورتە فیلمە کۆتایی پێھاتووە و لە داھاتویەکی نزیک بەشداری ڤیستیڤاڵەکانی دەرەوە و ناوەوەی کوردستانی پێ دەکات،
رێکان لە لێدوانێکی دا رای گەیاند: زۆر دڵخۆشم بەوەی کە گشت کارەکانم کۆتایی پێ ھێناوە ئەم کورتە فیلمە پێکھاتووە لە ٣:٤٢ چرکە و ستافێکی گەنج توانیان ھاوکاری سەرەکی ئەم کارە بن و بە شێوازێکی پرۆڤیشناڵ ئەم کورتە فیلمە بەرھەم بێنن و ھیواداریشم ئەم کورتە فیلمە ببێتە پردێک لە نێَوان سینەمای کوردی سینەمای وڵاتانی تر،ئەم بەرھەمەش لە لاین یەکێتی لاوانی دیموکراتی کورستان سپۆنسەری کراوە،جێگای ئاماژە پێدانە رێکان ئێستا قوتابی کۆلێژی ھونەرەجوانەکانە لە بەشی شانۆ دەرچووی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ھەولێرە لەبەشی شانۆ
رێکەوت سەلام