به‌ڵگه کامل : ئـه‌وه‌ی لـهکهناڵی کوردسـات ده‌یبینن و دیتمـان هونه‌رمه‌نـد که‌مال مـحه‌مه‌د ه که له‌ناو جـهماوهره که‌ی له سلێمانی به ئیمپڕاتۆری هونه‌رمه‌ندان ناوی ده‌به‌ن له‌شه‌وی سه‌ری سـاڵ جیا له‌هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی تر کۆنسێرتێـکی هونه‌ری له‌شه‌قام سالم له‌به‌ر ئه‌و بارانه و ئه‌و کـه‌ش و ههواساردهی که کوردستانی گرتۆته‌وه بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی سازکرد که پێشتر بریاری ئه‌وه‌ی دابوو به‌شداری له هیچ بۆنه‌یه‌کی تایبه‌ت له یانه‌و هۆله‌کان نه‌کات .
هونەرمەند کەمال محەمەد له‌و شه‌وه و ده‌یه‌وێ دڵی گه‌نجانی شاره‌که‌ی له‌سه‌ر شـهقام خۆش بکات که زۆربـه‌ی خه‌ڵک ناتوانێت ئه‌و بره پاره‌ی بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه تایبه‌تانه دانراوه ته‌رخان بکات بۆیه جێگای ده‌ست خۆشیه بۆ هونه‌رمه‌ند کـهمال محه‌مه‌د،،،ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر له پایتـه‌ختی کوردستان دیتمان کـه له‌ناو بـازار دانرابوو ئامێرێکی دیجه‌ی بوو بۆ ئه‌م شه‌وه ئاهه‌نگه چه‌ند گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی ئینگلیزی پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بووان کرد چه‌نده خۆش ده‌بوو هـونهرمهند زیــاد ئه‌سعه‌د لـه‌و شه‌وه لهجیـات ئه‌و دیجهیه بریاری گه‌رانه‌وه‌و شه‌وه ئاهـهنگێکی بـۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی دابا خه‌ونی له‌مێژینه‌ی جـهماوهرهکهی هێنابادی به‌س جێگای داخه ئه‌و هونه‌رمه‌ند گه‌وره‌یه خۆی به‌دورگرتوه له گشت جه‌ماوه‌ره‌که‌ی چی ده‌بوو چی تێده‌چوو ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگی زیاد ئه‌سعه‌د به گۆرانی (ئه‌وه جــهژنه ســه‌ری ســاڵ به‌زمه شادیه له‌و مــاڵ) بهخێرهاتنـی ساڵی نوێمان بکردبایه ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی ئمپڕاتـۆر سه‌دای له کوچه‌و کۆڵانه‌کانی شار دابایه‌وه ئه‌م سـهرماو سـۆڵهی ئه‌و شه‌وه زستانه‌ی شار له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌کانی گه‌رم کردباوه