دوای ئەوەی ئیمپراتۆری گۆرانی تورکی (ئیبراهیم تاتلیسس) لە دانەوەی قەرز دواکەوت، ئەوانەی پارەیان لای تاتلیسس بوو ( دوو ملیۆن و سەد هەزار لیرەی تورکی) بە ڕێگای دادگا توانیان یانزە ١١ کۆمپانیای ئیبۆ دەست بەسەردابگرن و ئیفلاسی ڕابگەیەنن.
ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە ناوبراو بە هۆی باری ئابورییەوە کە ساڵ بە دوای ساڵ بەرەو دوواوە دەچێت نەیتوانیوە قەرزەکانی بداتەوە.
چاودێران پێیان وایە دوای دەستدرێژییە چەکدارییەکەی دوو ساڵ لەمەوبەر کرایە سەر ئیبراهیم تاتلیسس و تیایدا بە خەستی بریندارکرا، ناوبراو وەکو جاران نەماوەو کارەکانی وەک پێشوو ڕاناپەڕێنێت.
ئەم کۆمپانیانەی دەستیان بەسەرداگیراوە ئەمانەن :
Dairesi’nce Aviation Sinatra, Ibrahim Tatlises, Tourism Management, İdobay Music, Ibrahim Tatlises, ABC Construction, Songs Publishing, Ozturk Tourism, T Clothing & Accessories, Boys Productions, Sinatra’s food and Sound Agency. Under a third of the movable and immovable properties.