لەوانەیە سەردێری ئەم بابەتە سەرنجی ڕاکێشابیت بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە و بتەوێت ئەم ملیۆنێرە گەنجەی دراوی بتکۆین بناسیت. بۆ ئێمە دادڤان یوسف ناوێکی تازەیە، بەڵام میدیاکانی ئەوروپا و ئەمریکا بە گرنگییەوە باسی دەکەن و دیداری لەگەڵ سازدەکەن. دادڤان یوسف گەنجێکی خەڵکی شارۆچکەی زاخۆی باشووری کوردستانە. پێشبینی دەکرێت ئەستێرەی ئەم گەنجە کوردە زیاتر بەرەو لوتکە هەڵکشێت و بە ئیلۆن ماسک بەراوردی دەکەن.
Discussion about this post