زانا دزەیی:بۆ بەشداریکردن لەسێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ، خانمە ئەکتەری بەناوبانگی میسر ئیلھام شاھین و ١٠ ھونەرمەندی دیکەی بەناوبانگی میسر دێنە ھەولێر.
ھیوا سوعاد، بەڕێوەبەری شانۆی ھەولێر، کە ھاوکات سەرۆکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆیە، بە (سڤیل)ـی راگەیاند “رۆژی ٧/١٠ سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ بەشداری سێزدە وڵات دەستپێدەکات و تاوەکو ١٣/١٠ بەردەوام دەبێت، فیستیڤاڵی ئەمجارە زۆر جیاوازترە، چونکە چەندین ھونەرمەندی بەناوبانگی وڵاتەکان وەکو میوان بەشداری تێدا دەکەن”.
ھەروەھا ھیوا سوعاد گوتیشی “ھەریەک لەھونەرمەندانی میسر (ئیلھام شاھین، زۆر جیاوازترە، ئەستَۆرەی ناوداری عەرەب وەکو ئیلھام شاھین، فاروق فیشاوی، سەمیر غانم، دلال عەبدولعەزیز، دالیا بحری، ھانی سەلامە، دنیا سەمیر غانم، مسعد فودە، کەمال عەبدولعەزیز، عومەر عەبدوالعەزیز، ئینتسار، ھالە فاخر”.
جێی ئاماژەیە ھەریەک لەوڵاتی (ئیسپانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، بیلا روسیا، سوید، مەغریب، ئەڵمانیا، میسر، ژاپۆن، ئیران، ھۆڵەندا، تونس، بەغدا، کوردستان”.