ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی 27-08-2008 به سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز له شاری لایدنی هۆڵه‌ندا کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری ناودار ئیسماعیل خورمالی ساز کرد. له‌م کۆڕه‌دا جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو له شاعیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و که‌سانی خولیای شیعری کوردی ئاماده‌ی ئه‌م کۆڕه شیعریه بوون. مایکرۆفۆنی چرا گه‌یشته ده‌ست ئیسماعیل خورمالی و ئه‌میش به خۆشحاڵیه‌وه ووته‌یه‌کی پێشکه‌شی بینه‌ر و خوێنه‌ری چرا پێشکه‌ش کرد، له خواره‌وه ده‌توانن گوێبیستی شاعیری هێژا خورمالی بن. ئه‌وه‌ی شایانی باسه چرا نزیکه‌ی دوو کاتژمێر به کامێرای مه‌سعود ئه‌بوبه‌کر کامیرهمهنی چرا تیڤی له‌م کۆڕه‌که بۆ بینه‌رانی تۆمار کردووه و له ئاینده‌یه‌کی نزیک به گوێره‌ی توانا شیعره‌کان لێره بڵاو ده‌کاته‌وه..
له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانمان بۆ خورمالی و سه‌نته‌ری نه‌ورۆز.