حه‌مه سه‌عید که‌لاری : هه‌ر مرۆڤێک توانای ههڵپڕینی ده‌نگێکی به چێژ و ( ئه‌دای )ئاوازێکی مۆسیقیی سه‌رنجڕاکێش و پڕ له سۆز و جوانی تایبه‌ت به خۆی تیدا هه‌بێت، به‌شێوه‌ک له شێوه‌کان هێمنیی و ئارامیی به ڕۆح ببه‌خشێت، ئه‌وا ئه‌و که‌سه هونه‌رمه‌ندێکی گۆرانیبێژه.
دیاره له‌م بواره‌دا، هه‌ر چۆن هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه‌کان، هه‌ریه‌که‌یان به‌پێی به‌هره و توانا و سه‌لیقه و پاشخانی مه‌عریفی، ستایلێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، هه‌ر به‌و ڕه‌نگه‌ش گوێگر( جه‌ماوه‌ر ) دابه‌ش ده‌بێت و به‌دید و بۆچونی خۆی له ئه‌م بواره باڵایه‌ی هونه‌ر ده‌ڕوانێت و به ترازوی خۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌کات.
هه‌نووکه گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تیانه و کورت و بوخت بۆ هونه‌ری گۆرانیی کوردیی له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، ئه‌وا من به‌ش به‌حاڵی خۆم ( وه‌ک گوێگرێک نه‌ک ڕه‌خنه‌گرێکی شاره‌زا ) ، جگه له ناوزه‌دکردنی ئه‌م حاڵه‌ته که هونه‌ری گۆرانی پیادا گوزه‌رده‌کات به ( پاشاگه‌ردانی) دابنێم، ده‌وێرم گۆرانی بێ‌ژان دابه‌ش بکه‌م به سه‌ر سێ گروپدا:-
1- گروپی هه‌ره به‌رچاو و وه‌ڕسکه‌ر، ئه‌و که‌سانه‌ن که من له بری گۆرانی بێژ ناوی گۆرانی کوژیان لێده‌نێم، ئه‌م که‌سانه ، له بۆنه تایبه‌ت و میلیه جیاجیاکاندا ژاوهژاوهکانیان ده‌ده‌نه بای گوێی خه‌ڵکه ڕه‌ش و ڕوت و نه‌خوێنده‌واره‌کاندا، نه‌خوێنده‌وار به مانا ( مه‌جازیه‌که‌ی ) دوایش دهکهوێتهبازاڕهوه !!!! جا من خۆم به‌سه‌ره‌مدا هاتوه‌و خۆ هیچ دوور نیه هه‌ر به‌ڕێکه‌وت و بۆ – تۆش له‌ناو تاکسیهکدا ببێته نه‌فه‌رێکی ڕه‌زاقورس و ده‌نگ ناساز و پاشانیش خۆی بخزێنێته ناو ماڵه‌کانه‌وه.
2- له پاڵ گوروپی یه‌که‌مدا و به‌هه‌ماهه‌نگی له ته‌ک وی‌دا ، (هه‌ندێک ) له گۆرانیبێژه خۆبه‌زلزان و له‌خۆباییه‌کان، به‌ئاوازی نه‌شاز و تێکست ( شیعر )ی بێتام و ئاست نزم دێنه مه‌یدانه‌وه، به بڕێک ئاوازی سهقهتکراوی عاره‌بی و فارسی و تورکیی دزراوه‌وه، که به‌رده‌وام کار له سه‌ر شێواندنی ( زه‌وق ) و تێکدانی هه‌ستی بیستنی گوێگر ده‌که‌ن.
3- گروپی سێهه‌م ، که‌سانێکن که به ئه‌و په‌ڕی هه‌ستکردن به مه‌سئوولیه‌ت، خۆشه‌ویستیان بۆ هونه‌ری گۆرانی هه‌یه و په‌رۆشی پێشخستن و خزمهتکردنین. ئه‌م به‌شه ئه‌و هونه‌رمه‌نده سترانبێژانهن که خاوه‌ن پاشخانی ڕۆشنبیریه‌کی باشن و به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمیانه و بێ خۆشڵهژاند و په‌له‌کردن بۆ گه‌شتن به ناو و شۆره‌ت ( چونکه خۆیان بوونیان هه‌یه ) کاری ده‌گمه‌ن و جوان به‌رهه‌م ده‌هێنن، بهرههمگهڵێکی بوخت و باڵا که ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌کیه‌کانی هونه‌ری گۆرانی – ده‌نگ – “” له گۆرانیدا وه‌ک ڕه‌نگه له تابلۆدا “” ، له‌گه‌ڵ( شیعر ) تێکستێکی پڕواتا و ئاوازێکی قه‌شه‌نگدا گرێ ده‌ده‌ن.
جا به‌ڕای من بۆ ده‌ربازبوون له‌م پاشاگه‌ردانی و زۆر و بۆریه و جیاکردنه‌وه‌ی هونه‌ری گۆرانی له گۆرانیی بێ هونه‌ر، هاندانی مادی و مه‌عنه‌وی هونه‌رمه‌نده سه‌رکه‌وتوه‌کانه له لایه‌ن حوکومه‌تی هه‌رێمه‌وه. به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، دیار و ئاشکراشه که ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی من مه‌به‌ستمن، هێنده که‌م نین تا ئێمه‌ی کورد دڵمان به‌خۆمان بسوتێت و هێنده‌ش زۆر نین لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئاماژه بۆکراو نه‌توانێت پشگیریان لێ بکات.
له ناو گرووپی سێیه‌مدا که له ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه که‌م و له ڕووی چۆنایه‌تیه‌وه زۆۆر و گه‌وره‌ن ، به بۆنه‌ی که‌وتنه بازاڕی دواین ئهلبوومیهوه به شایسته‌ی ده‌زانم په‌نجه‌ی گه‌واهیی بۆ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ( نه‌ریمان بابان ) درێژبکه‌م،- ئه‌و – هونه‌رمه‌ندێکه ناسراو به ستایله جوان و مۆدێرنه‌که‌ی خۆی، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کاری هونه‌ریه‌وه، به هه‌ڵبژاردنی شێعری نازک و سه‌رنجڕاکێش و به سوودوه‌رگرتن له ئامێره ڕۆژئاوایه‌کان و سازاندنی به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و هونه‌ریی گۆڕانکاریه‌کی به‌رچاوی به‌سه‌ر گۆرانی کوردی‌دا هێناوه و له پاڵ هاوڕێکانی تری‌دا هه‌میشه ڕیزی له خۆی و هونه‌ره‌که‌ی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی گرتوه