به‌ندی عه‌لی ..2011
هه‌ندێ جاران من ئیره‌یی
به‌گیانه گرمۆڵه‌کانی نێو دواهه‌مین
کیسه‌خه‌وی عه‌ده‌م ئه‌به‌م
خۆ هیچ نه‌بێ ، ئیتر ئه‌وان
نه‌دوای ته‌رمی یاده‌وه‌ریه‌کانیان ئه‌که‌ون
له‌زه‌مه‌نی ڕهشهبایاو
نه‌شوێن پێی سێبه‌ری خه‌ونه‌کان هه‌ڵئه‌گرن
لهنیشتمانهکانی به‌فراو
نه‌خه‌میش بۆ
په‌پووله ساویلکه‌کانی عیشق ئه‌خۆن
له‌نێو جێخه‌وی ئاگراو
نه‌گوڵه نایلۆنه‌کانی وه‌فاش
لهسوزانیه جامبازه‌کانی سیاسه‌ت وه‌رئه‌گرن و
نهئیتر خۆشیان به‌هه‌وری
گه‌واڵ گه‌واڵی پاییزی متمانهیا هه‌ڵئه‌واسن
تا بیانبات به‌ره‌و ئاسۆی قوتار بوون و
گه‌ردوونه سهرابیهکهی خه‌یاڵ
خۆ هیچ نه‌بێ ، ئیتر ئه‌وان
هه‌ر خه‌و به‌هه‌ڵدانی پێکی
شه‌رابی ئه‌به‌دیی عیشقه‌وه ئه‌بینن
له‌گه‌ڵ په‌ریه به‌ژن به‌رزو
که‌مه‌ر ته‌نگه‌کانی به‌هه‌شت
دوور له‌چاوه بزه‌کانی ڕه‌قیب و
له‌زمانه هه‌راشه‌که‌ی لۆمهکارو
له‌گوێچکه سوکهڵهکانی
مشکه‌کانی ژێرزمینی کۆشکی والی