تابلۆ حه‌سه‌ن : له 1945 گوندی بارزان بێزووی به بۆنی خاک وکاغه‌زی کتێب و نه‌عره‌ته‌ی شۆڕش ده‌کرد ، هه‌ر له‌و ساڵهده ژان گرتی و بێچوویه‌کی روحسووکی پێشکه‌ش به نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی کورد کرد هه‌ر وه‌کو پێشتر پۆڵه سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتووی هێنابووه به‌رهه‌م که به هێزی بازوو و هزری مێشکیان چوارچێوه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ناونیشانیان نه‌خشاند .
کاتێک هه‌واڵی له دایکبوونی کاکه ئیدریس ده‌درێته باوکی ئه‌و و باوکی نه‌ته‌وه ، بارزانی گه‌وره پێشره‌وی شۆڕشی بارزانی ده‌کرد بۆیه هیچی پێنه‌کرا له‌وه زیاتر له ئێزدانی گه‌وره داوا بکات که ئه‌و کوڕه به ته‌نها کوڕی ئه‌و نه‌بێت ، به‌ڵکو کوڕی نه‌ته‌وه و نیشتمان بێت له هه‌مان کاتدا .
شۆڕشی بارزان به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردو هێزی عێراقی و ئینگلیزی دامرکایه‌وه به‌ڵام بڵێسه‌ی شۆڕش له دڵه گه‌وره‌که‌ی بارزانی دانه‌مرکایه‌وه ، ئه‌وه بوو خۆی و جه‌نگاوه‌ره ئازاکانی سه‌نگه‌ریان گوێزایه‌وه بۆ کۆماری کوردستان و له‌وێ ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی سوپای کۆماری پێ‌سپێردرا .
رژێمی ده‌ستکردی پاشایه‌تی که‌وتنه وێزه‌ی که‌سوکاری شۆڕشگێران و گونده‌کانیان سووتاند و ژن و مێرد و منداڵیان ره‌وانه‌ی شاره‌کانی باشوری عێراق کرد ، ئیدریس له غوربه‌تدا په‌روه‌رده کرا ، وه‌ڵامی پرسیاره ساکاره‌کانی ئه‌و منداڵه یه‌که‌م وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون ، هه‌ر به منداڵی کاکه ئیدریس ده‌یزانی که ئه‌وان بۆیه له بیابانن ، دوور له چیای سه‌رکه‌ش و دیمه‌نی که‌ڵه ئاسک و قاسپه‌ی که‌و تووڕ دراون چونکه کوردن ، بۆیه ئه‌و وانه‌یه هه‌ر وه‌ک نه‌خشی سه‌ربه‌رد له مێشکی چه‌سپا ، ئێدی ئه‌و وانه‌یه بوو به نه‌خشه‌ی رێگای رێبوارێکی وێڵی دوای ئازادی کورد و کوردستان .
منداڵ له گه‌ڵ رۆژگاره تاڵه‌کان گه‌شه‌ی کرد تا گه‌یشته قۆناخی هه‌رزه‌کاری ، تینوێتی بینینی باوکی هه‌میشه لێوه‌کانی وشکتر ده‌کرد تا له 1959 باوکی له یه‌کێتی سۆڤێته‌وه وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای نه‌ته‌وه‌که‌ی پێی کرده سه‌ر خاکی فرگه‌ی به‌غدا و توێنێتی ئیدریس و سه‌رجه‌م رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد شکایه‌وه ، ئیتر ئیدریس بریاریدا هه‌ر وه‌کو سێبه‌ر به دوای باوکییه‌وه بێت نه‌وه‌ک رووداوێکی چاوه‌روان نه‌کراو له پڕێکا دیسان باوکی لێ دووربخاته‌وه تا یه‌که‌م گوله‌ی شۆڕشی ئه‌یلول له 9 ئه‌یلوولی 1961 ته‌قییه‌وه ئێدی ئه‌میش بۆ یه‌که‌م جار چه‌کی شه‌ره‌فی نایه سه‌رشان ، هه‌روه‌کو کاک مه‌سعودی برای ده‌ڵی جگه له چه‌که‌که‌ی کاکه ئیدریس هه‌میشه کتێب و رۆژنامه و نووسراو به هه‌ر سێ زمانی کوردی و عه‌ره‌بی و فارسی تێشووی رێگای ئه‌و بوون ، ئه‌و باوه‌ڕی وا بوو که ئاستی رووناکبیری پتر مرۆڤ ده‌به‌ستێته‌وه به خاکی نیشتمان و کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌ی ، هه‌ر ئه‌و زاده کلتوورییه بوو که کاکه ئیدریسی وا لێکردبوو که هه‌میشه وه‌کو ئه‌ندازیارێکی ئاشتی هێزه کوردستانییه‌کان به یه‌که‌وه گرێ بدات ، بۆیه ده‌بینین له پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی رۆڵی سه‌ره‌کی بینی ، ئه‌ویش هه‌ر وه‌کو باوکی خۆشه‌ویستی هه‌مو ئایدلۆژیاکانی له خوارووی نه‌ته‌وه بووندا ده‌بینی ، بۆیه کاکه مه‌سعود ده‌ڵێ کاکه ئیدریسم کۆپیه‌کی ئه‌سڵی باوکم بوو .
کاکه ئیدریس که‌م ژیا به‌ڵام که‌ڵ ژیا ، له 31- 1 – 1987 گیانی پاکی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵفری و جه‌سته‌ی خۆیشی به‌خشیه شاری نه‌غه‌ده ، له دوای ڕاپه‌رینه پڕشکۆکه‌ی به‌هاری 1991 ، له مه‌راسیمێکی شایشتهدا له گه‌ڵ باوکی ده‌ست له مل هه‌ردووک گه‌رانه‌وه ئه‌و گونده جوانه‌ی هێنانینه به‌رهه‌م ، ئێستا ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه کوردستان له هه‌واداران و میوانانی نه‌ته‌وه ده‌چن چه‌پکه گوڵێک ده‌خه‌نه سه‌ر دوو مه‌زاری خاکی ، ئه‌وان ده‌یانزانی له خاکه‌وه هه‌ڵقوڵاون بۆیه ده‌بێ له ژیانیشدا هه‌ر خاکی بن و مهزاریانیش هه‌ر خاکی بێت .
کاکه ئیدریس چووه تۆماری نه‌مران ، به‌ڵام خوێندکار و براکه‌ی کاکه مه‌سعود ئه‌مرۆ سه‌رۆکی هه‌رێمێکه که هه‌نگاوی پڕمتمانه ده‌نێت به‌ره‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی کوردستان ، هه‌روا کاکه نێچیرڤانی پێشکه‌ش کردووین که ئیلهامی کاری له مه‌مله‌که‌تی هه‌نگه‌وه وه‌رگرتووه بۆیه له هه‌مو کابینه‌یه‌کدا هه‌نگوینی کارمان بۆ به‌رهه‌م دێنێ .
درود له یادی شه‌هیدان ، ئه‌وانه‌ی بۆ ئێمه ژیان .