ئیتر سوێند ناخۆم بە چاوەکانت
ناچمە هەناسەی ناو گەروەکانت
خۆم ناسارمەوە لە دلەی بەردینت
نابمە فەرشی جێ پێی زەمینت
ێیتر سوێند ناخۆم باوەڕم پێ کەیت
کە تۆ هەر ڕۆژەو بەزمێکم پێ کەیت
لە زەنگت نادەم چیتر زویر بیت
گوێ بیستی منی دل پڕ برین بیت
ێیتر سوێند ناخۆم بە ئەوینت
نابمە گوڵی چیمەن و پەرژینت
ئیتر شین ناکەم بۆ عەشقی دۆڕاوم
عەشقێک بۆتە هۆی ژیانی شێواوم
ئیتر سوێند ناخۆم بە ناوت دڵم
عەشقت مۆر ناکەم لە ئاڵای دڵم
کە تۆ هەست نەکەیت بە فرمێسکی گڕم
ناتکەمە پاشای پایتەختی دڵم
ناز محەمەد
هۆڵەند