ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
خانه‌قین شارێكی گرنگ و دێرینی كوردستانه‌و به درێژایی مێژوو بایه‌خی پێدراوه‌و چونكه شوێنی نیشته‌جێی مرۆف بووه‌و، له رووی جۆگرافیاوه بووه‌ته خاڵێكی گرنگ و بایه‌خداری رێگای هاتووچۆ له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و، له ساڵانی چاخه‌كانی ناوه‌راست به رێگای ئاوریشم ناوبانگی ده‌ركردبوو،
له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌كان به رێگای به‌غدا– خوراسان ناسراو، به هۆی ئارامی و ئاسایشه‌وه په‌یوه‌ندی له نێوان موسڵمانان و چینییه‌كان زۆر به‌هێز بوو.
له مێژووی هاوچه‌رخدا، مێژووی ئازایه‌تی و پاڵه‌وانیه‌تی خه‌ڵكی خانه‌قین به‌رامبه‌ر به دوژمن و نه‌یاره‌كانی گه‌لی كوردستان، مێژوویه‌كی پاك و خاوێن و پر له شانازییه‌و، به هه‌موو توانایانهوهو، به وره‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه به‌رنگاری دیكتاتۆرییه‌تی سه‌دام حوسه‌ێن و، شۆڤینییه‌تی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی بوونه‌وه‌و، سڵیان له تۆپ و راكێت و تانك و فرۆكه‌و چه‌كه مۆدێرهنهكان نه‌كردووه‌ته‌وه.
دیكتاتۆر سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئه‌یانزانی خانه‌قین یه‌كێكه له ناوچه گرنگه‌كانی كوردستان و، نه‌وتی هه‌یه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و، به پێی سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤه‌نیستی رژێمه خوێناوییهكهیان كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌و، هه‌ر زوو په‌نایانبرده به‌ر ده‌سته‌مۆكردن و كرینی كه‌سانی لاواز‌و بێ توانا به مه‌بستی په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی حزبه‌كه‌یان و، كاری سیخوری و، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ستیانكرد به راگواستتنی هاوڵاتیانی شاره‌كه بۆ باشووری عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی كار بكه‌نه سه‌ر هه‌ست و وره‌ی خه‌ڵك و، نائومێدیان بكه‌ن له تێكۆشان و، دووریان بخه‌نه‌وه له كوردایه‌تی و شاری خانه‌قین، به‌ڵام شێره كوڕانی ئه‌م شاره به‌رگریان كرد‌و به‌رده‌وام له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشان و خۆ به‌ختكردن بوون.
له ئێستادا حكومه‌تی عێراق دوور له نیشتمانپه‌روه‌ری له سه‌ر سیاسه‌تی پشكپشكێنه‌و تایفه‌گه‌ری و مه‌زه‌بی دروست بووه‌و، ئه‌مانیش وه‌ك حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سیاسه‌تی ته‌عریبكردن په‌یره‌و ئه‌كه‌ن به‌ڵام له سه‌ر شێوازێكی تر‌و، دیسانه‌وه شاری خانه‌قین بێبه‌ش نه‌كراوه‌و، به هۆی باری نائاسایی عێراق و، به هۆی ناكۆكی مه‌زهه‌بی و كێشه‌ی ناوخۆیی په‌یتا په‌یتا عه‌ره‌بی ئاواره‌و، فه‌رمانبه‌رو مامۆستایان روو له شاره‌كه ئه‌كه‌ن و، هه‌ندێكیان له گه‌ڵ خۆیاندا پیشه‌كه‌یان ئه‌گوێزنه‌وه.
له دووای رووخانی دیكتاتۆرییه‌تی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی، شاری خانه‌قین هه‌وڵ ئه‌دات بۆ سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ته‌عریب به‌ڵام هێشتا له كۆڵی نه‌بووه‌ته‌وه، جارێكی تر به‌ره‌ورووی ئه‌بێته‌وه‌و، ئاسان نییه كه‌ی به‌رۆكی به‌ر ئه‌دات له كاتێكدا شه‌پۆل له پاش شه‌پۆل خه‌ڵك و ئاواره‌ی نؤێی بۆ دێت.
رژێمی خوێنمژی به‌غدا به سیاسه‌تی ئاگرو ئاسن و، سوتاندنی ته‌رو وشك دژی خواست و ئاره‌زوو مافی گه‌لی كوردستان به گشتی و، شاری خانه‌قین به تایبه‌تی وه‌ستاو، ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق بۆ داگیركردنی شاره‌كه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، وه‌ك له سه‌ره‌وه باسكراوه خانه‌قین به‌هۆی فره ره‌نگی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و نه‌وته‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی وه‌رگرتبوو.
هه‌ر له مه‌یانه‌ی ته‌عریب و داگیركردنی شاری خانه‌قین، هادی عامری كه خۆی كردووه به فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی به ته‌مایه خۆی و تاقمه‌كه‌ی له‌ناو شاردا جێگیر ببن و باره‌گا بكه‌نه‌وه‌و، به خه‌یاڵی خاوی ئه‌و فه‌رمانده‌یه گه‌نجانی شار سه‌رپه‌رشتی ئه‌و باره‌گایه ئه‌كه‌ن و، بوونی هه‌ندێ كه‌س له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بووه‌ته بیانوویه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گاو، هه‌ر لێره‌وه پێویسته به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم وریابن و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
خانه‌قین به‌ناوبانگه به‌میوه‌ی مزره‌مه‌نی وه‌ك : پرته‌قاڵ، قه‌یسی، هه‌ڵوژه، یه‌نگی دنیا، هه‌نارو خورمای جۆراوجۆری نایاب و، به‌هۆی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری خوێنرێژ سه‌دام حوسهێنهوه، باخه‌كانی ئه‌و شاره كه رووبه‌رێكی فراوانی هه‌بوو، بوونه قوربانی ئاڵوگۆڕ پێكردنی خاوه‌نه‌كانیان، به‌شێكی زۆر له‌خاوه‌نه كورده‌كانیان ناچاركران ناوچه‌كه‌یان به‌جێ بێڵن و خه‌ڵكی دیكه‌ی له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق برانه شوێنه‌كانیان.
شاری خانه‌قین به باخ و داره‌خورما به‌ناوبانگ بوو، له كاتی رژێمی سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسداو، له ترسی پێشمه‌ركه زووربه‌ی باخ و داره‌خورمای ده‌وروپشتی شاره‌كه‌یان بری و، ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌م دووایه‌دا ده‌ستكرا به باخ و داره‌خورما سوتاندن و، تا ئێستا فره‌تر له 130 كه‌ره‌ت ئاگر به‌ربووه‌ته باخه‌كانی ئه‌م شاره‌و سووتێنراون و، له سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌نگی بێزاری و ناره‌زایه‌تی له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه‌و، نزیکه‌ی سێ ساڵه ئه‌م تاوانانه ڕووئه‌ده‌ن و، تا ئێستا که‌س ده‌ستگیر نه‌کراوه‌و، خاوه‌ن باخه‌کان تاراده‌یه‌ك به‌رپرسن له زۆربه‌ی ڕووداوه‌کان و، هه‌روا کاربه‌ده‌ستان به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساتانه به‌رپرسن بۆیه داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی قایمقامی خانه‌قین ئه‌كرێت.
له‌ئاكامی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی نائاسایی و سووتاندنی باخ و دارهخورماكان، ترسی كاره‌ساتێكی ژێنكهیی به‌رێوه‌یه تووشی ناوچه‌كه بێت و، ژینگه‌ی خانه‌قین، ژینگه‌یه‌كی وێرانه‌و، به‌داخه‌وه هۆشیاریی ژینگه زور لاوازه‌و حكومه‌ت و ئیداره‌یش دهسهپاچهن و، به‌دیار ئه‌و دیمه‌نانه‌وه له‌دوای زۆربوونی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان، نێوانی به‌رپرسانی ئیداره‌ی شاره‌كه به‌تایبه‌ت قایقمام و چالاكوانه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گرژیی و ئاڵۆزیی تێكه‌وتووه‌و یه‌كتری تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به(خه‌مساردی) و فه‌وزا دروستكردن و، چالاكوانه‌كان و خاوه‌نی چه‌ند باخێك گوومان ئه‌كه‌ن به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئاگر به‌ر ئه‌درێته به‌شی زۆری باخه‌كان به‌ڵام نازانن گوومانهكان زیاتر رووی له كێیه.
خزمه‌ت نه‌كردنی باخه‌كان و زۆربوونی پوش و په‌ڵاش و، وشكبوونی به‌شی زۆری دره‌خته‌كان و، كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نه‌كانیان كه ناچن به‌لایانه‌وه به‌هه‌ر هۆیهكبێ وایكردووه پوش و په‌ڵاشێكی زۆر لهباخهكان كۆبێته‌وه، له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه خێرا‌و به ئاسانی ئاگركه هه‌موو لایه‌ك ئه‌گرێته‌وه‌و، به‌رپرسانی شاره‌كه گوومانیان هه‌یه به‌شێك له‌خاوه‌ن باخه‌كان به‌ئه‌نقه‌ست ئاگر بنێن به باخه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی باخه‌كه بكه‌نه شوێنی نیشته‌جێ بوون و بیفرۆشن، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ته‌واویان لا نییه‌و، له‌و باره‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ قایمقامی شاره‌كه‌یان ئاڵۆزیی هاتووه‌ته ئاراوه‌و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی لێئه‌كه‌ن.
قایمقامی خانه‌قین له‌باره‌ی سوتانی باخه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌ڵێت: هۆی زۆره كه ئاگریان تێبهرئهبێ و ئه‌ویش وه‌كو زۆر كه‌سی تر گوومانی هه‌یه له‌و دیارده‌یه‌و، هۆكاره‌كان زۆرن و، به‌شی زۆری په‌یوه‌ندیی به‌خاوه‌ن باخه‌كانه‌وه هه‌یه كه باخه‌كانیان پشتگوێخستووه‌و خزمه‌تیان ناكه‌ن هه‌ندێكیان ئه‌یانه‌وێ دره‌خته‌كان نه‌مێنن و بیكه‌نه شوێنی نیشته‌جێبوون و بیفرۆشنهوهو، ئه‌وه داهاتێكی باشتری هه‌یه بۆیان و، به‌ڕاستی حكومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یان نییه بۆ په‌ره‌پێدانی باخه‌كانی خانه‌قین و، ئێمه‌یش هیچمان پێناكرێت.
له‌به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى هاوڵاتیان تۆمه‌تى وه‌رگرتنى به‌رتیل روبه‌ڕوى فه‌رمانگه‌كانی شاری خانه‌قین ئه‌بێته‌وه‌و، رێکخراوه‌کان له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵگه‌یان ده‌ستکه‌وتوه‌و، به‌رپرسانى شاره‌كه‌ش ئه‌ڵێن ئاگادارکراونه‌ته‌وه، به‌ڵام که‌س سکاڵاى تۆمارنه‌کردوه تاوه‌کو لێپێچینه‌وه بکه‌ێن و، شایانی ئاماژهپێدانهو، بۆ نموونه یه‌كێك له‌و فه‌رمانگانه، فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی شاری خانه‌قینه‌و، به‌شێک له‌و هاوڵاتیانه‌ى مامه‌ڵه‌کانیان که‌وتووه‌ته ئه‌و فه‌رمانگه‌یه، ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن بۆ رایکردنى کاره‌کانیان داواى چه‌ندیان لێبکه‌ن پێیان ئه‌ده‌ن و، زۆر كه‌س سكاڵای كردووه‌و، گوێیان پێنه‌دراوه‌و، بۆیه چوونه‌ته لای رۆژنامه‌كانی هه‌رێم و، هه‌مان سكاڵایان پێشكه‌ش كردووه‌و، ناوه‌كانیان لای رۆژنامه‌كان پارێزراوه‌و، به‌شێک له‌و که‌سانه‌ى ( به‌رتیل) یان لێوه‌رگیراوه له‌خانه‌قین، سکاڵایان بردۆته ناوه‌ندى کارى هاوکارى رێکخراوه‌کان له‌گه‌رمیان تا به‌دواى که‌یسه‌کانیاندا بچن و، سه‌رۆکى ناوه‌نده‌که، ئاماژه به‌وه ئه‌کات که وه‌رگرتنى( به‌رتیل) به‌ئاشکراو به‌بێ په‌رده له‌خانه‌قین له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌و، باخه‌ڵى هاوڵاتیانیان ته‌کاندوه.
جێی داخه ژماره‌یه‌كی زۆر له لاوانی شاری خانه‌قین ( زۆر به‌رفراوان) روویان كردووه‌ته ماده‌ی هۆشبه‌رو، ئالووده‌ی كێشانی ( حه‌شیش و شیشه‌ن) و، شیشه پێیئه‌وترێت كریستاڵ و، كریستاڵ تێكهلهیه له تریاك و حه‌شیش و ماده‌ی تر‌و، ئه‌و مادده هۆشبه‌ره یه‌كێكه له ترسناكترین جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا‌و، كاریگه‌ری خێرایی له‌سه‌ر له‌ناوبردنی به‌كارهێنه‌ری هه‌یه و، ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری تریاك به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له ماڵان هه‌یه.
هاوڵاتیانی خانه‌قین گله‌یی زۆریان له حه‌شدی شه‌عبییه و، زۆر جار رێگای خانه‌قین – به‌غدا له شارۆچكه‌ی ئه‌لسه‌عدییه ئه‌برن و، هه‌روا دهستبهسهراكرتنی زه‌وی نێوان خانه‌قین – كه‌لار له لایه‌ن به‌رپرسان و ئه‌وانه‌ی لێیان نزیكن و، ئه‌و كه‌سانه‌ی باسی دزی و گه‌نده‌ڵی بكات تووشی گێچه‌ڵ و سه‌رئێشه ئه‌بن و، به شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه ( رومانه یان بۆمبی ده‌نگدار) فهریئهدهنه ماڵهكانیانهوهو، دامه‌زراندنی خه‌ڵك له هه‌ندێ جێگا به پێی تهزكییهیه وه‌ك زه‌مانی سه‌ددام حوسه‌ێن و حزبی به‌عس.
خانه‌قینییه‌كان ههڵمهتهكهيانراگهیاندووهو، هه‌وڵیش ئه‌ده‌ن فراوانتری بكه‌نه‌وه، بۆیه: داوایان له لایه‌نه پهیوهندیكارهكان كردووه رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ كێشه‌كانی خانه‌قین، چونكه شاره‌كه‌یان له قه‌یراندایه له هه‌موو رویه‌كه‌وه.
درووشمه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه بریتین له:
ئیتر بەسە بێ دەنگی.
ئیتر بەسە فەرامۆش كردنی خانەقین.
ئیتر بەسە بچووكردنی خانەقین.
ئیتر بەسە مانەوە لە پۆستێك بە درێژایی ١٢ ساڵ.
ئیتر بەسە گەندەڵی.
ئیتر بەسە زیادە رۆیی لەسەر موڵكی گشتی.
ئیتر بەسە دژایەتی كردنی كەسە دڵسۆز و دەست پاكەكان.
ئیتر بەسە بێ كاری.
ئیتر بەسە سڕینەوە و گرنگی پێنەدان بە مێژوو و ئاسەوارەكانی شارەكەمان.
ئیتر بەسە وەرنەگرتنی دەرچوانی خانەقین لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان.
ئیتر بەسە رێگاوبانەكانی خانەقین رۆژ لە دوای رۆژ خراپ تر ئه‌بێت.
|**بۆ نووسنی ئه‌م بابه‌ته سوود له ماڵپه‌ری خانه‌قین وه‌رگیراوه.