زانا دڵشاد دزەیی: وێنەیەکی ھونەرمەند ئیبراھیم تاتلیساس و دەشنێ، کە بەیەکەوە گرتوویانە، دەست (سڤیل) کەوتووە، بەیەکەوە گفتوگۆ دەکەن.
ئەم وێنەیەی ئیبراھیم و دەشنێ لەڕێگەی فۆتۆگرافەر نەوزاد دەست (سڤیل) کەوتووە، لە وێنەکەدا وادیارە کە دانیشتنێکی دووقۆلیە، وەک ئەوە وایە نوکتە بگێڕانەوە یان باسی مەسەلەیەکی پێکەناوی بێت، چونکە ھەردووگیان پێدەکەن.
لەبارەی ئەو وێنەیەوە (سڤیل) پەیوەندی بە دەشنێ کرد، گوتی “ئێستاش بیرمە باسی شتێکی زۆر خۆشمان دەکرد، بەڵام ئاشکرای ناکەم، بەڵام ئەگەر رۆژێک بمەوێت باسی بکەم، بەڵێن یەکەمجار بۆ (سڤیل) ئاشکرای دەکەم”. دەشنێ ئەوەشی گوت “بەبیستنی ھێرشکردن و بریندارکردن ھونەرمەند ئیبراھیم زۆر دڵگران بووم، بەڵام ئێستا دڵخۆشم کە تەندروستی باشە”.