لە کورتە پەیامێکی هونەرمەندی ناودار ئیبراهیم تاتڵیسیس لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە بۆ ١٦٤ هەزار ئەندام ( شوێنکەوتووان ) نووسیوە پشتگیری لە دانووستان دەکات لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان.
لە پەیامەکەی تاتلێسیس لە تویتەردا هاتووە دەڵێت :
” لە تەمەنی من زۆر ڕۆیشتووە کەم ماوە، دەمەوێت ئەوەی کە ماوە ئاشتی تێدا ببینم. من پشتیگیر لەم دیدارەی میتی تورکی و ئەندامانی پارتی کوردی بە سەرۆک ئۆجەلان دەکەم، من گەلەک دلخۆشم دەبم چونکە ئەم مەسەلە ئی گەلی کوردە نە ئی پارتێکی سیاسیە، ئەمە مەسەلەکە پەیوەستە بە مافی مرۆڤ. لەبەر ئەوە داخوازی من ئەوەیە کە لە پێش ئەم دانووستانەنە هیچ ئاستەنگیەک دروست نەبێت و نەبێتە ڕێگر لەبەردەم ئاشتی بەڵکو دانووستانەکان ببێت بە پردێک بۆ ئاشتی. هەر کەسێک ببێتە ئاستەنگ لە پێش ئەم مەسەلەیە ئەگەر منیش بم ئەوا بە دڵنیاییەوە مێژوو مەحکومیان دەکات.ئەو ئینسانەی ببێت بە ئاستەنگ لە پێش ئەو مەسەلەیە ئەوا لە چاڵێکی تاریکی بێ بن دەژیت. ئەم ئاریشە ئەوە ٤٠ ساڵە دایک و باوک و خوشک و برا دەگرێنێت. لەم ٤٠ ساڵەی لە ژیانی کاری هونەریم منی زۆر غەمبار کردووە، عومری من چەند ماوە ؟ بهێڵن با لە ئاخیری عومر بە ئاشتی و برایەتی بژین”.