ئەمرۆ پێنج شەممە 18- 3- 2010 هونەرمەندی گۆرانیبێژی تورکی (ئیبراهیم تاتلیساس) لە رێگەی فرۆکەخانە نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە شاری هەولێر. لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە هونەرمەند (ئیبراهیم) رایگەیاند : “داوەت کردنی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ئیبراهیم تاتلیساس) بۆ مەبەستی چەند کارێکی بازرگانییە، هەروەها کردنەوەی پرۆژەی شاری (بەهەشت) بۆ خانوو بەرە لە شاری هەولێر، هەروەها چەند کارێکی دیکەی هونەریی کە لەوانەیە لەو سەردانەی دا ئەنجامی بگەینیت، بەڵام جارێ بڕیاری تەواوی لەسەر نەداوە، لەبەر ئەوەی هەندێک کار ماوە تەواو بڕیاری لەسەر بدات”.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی : “(ئیبراهیم تاتلیساس) لەلایەن کەرتی تایبەتەوە داوەت کراوە و بۆندی هاتنەکەی پەیوەست نیە بە هیچ لایەنێکی پەیوەندی دارەوە”.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە بۆ دووەمین جارە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ئیبراهیم تاتلیساس) سەردانی کوردستان دەکات، جاری یەکەم لە ساڵی (2005) سەردانی کوردستانی کرد و لەشاری هەولێر کۆنسێرتی ساز کرد”.
عەبدولغەفار عەبدوڵڵا
فۆتۆ : یوسف عهبدولرهحمان