دیـــدار نانەکەلی :
*چیرۆکی سەرھەڵدان
یاریە ئۆلۆمپیەکان بە گەورەترین و نایابترین چاڵاکی وەرزشی لەسەر ئاستی جیھان ھەژماردەکرێت.سەرگوزشتەی چۆنیەتی ھاتنە کایەوەی ئەو پاڵەوانیەتیە زۆر قسە و باسی لەسەرکراوە.بەڵام لەھەموویان بڵاوتر ئەوەیە کە
(بیلۆبلس) شازادەیەک دەبێت لە ئاسیای بچوک،دەچێتە خوازبێنی شازادە (ھیبۆدامیا)کچی (ئۆپتۆماس)ی شای یۆنان.بەڵام شا لەبەردەم ئەو شازادەیە و پاڵەوانانی کۆشکەکەی بۆ خوازبێنی کچەکەی مەرجێکی ھەیە کە ھەرکەس بیباتەوە کچەکەی پێشکەشی دەکات.ئەویش بردنەوەی پێشبرکێی گالیسکەیە.دۆڕاویش گیانی خۆی لەدەست دەدات.ئیسکی ھەیکەلەکی کۆشکی شای پێ دەرازێندرێتەوە.
وا دەگێڕنەوە کە (بیلۆبلس) بەو مەرجە رازی دەبێت و پلانێکی وەھا دادەڕێژێت کە ئەو رکابەریە قورسە بباتەوە.ھەر بۆیە شازادە مارەدەکات و ئەو مەراسیمەش سەرەتایەک بووە بۆ سەرھەڵدانی ئۆلۆمپیاد بۆ یەکەمجار لە یۆنان.بۆیە ئەسینا بە دایکی سەرھەڵدانی ئۆلۆمپیاد دەژمێردرێت کە تاوەکو ئیستا بۆتە سەروەریەکی مەزن بۆ ئەو ووڵاتە.
*سەرەتای یاریەکان.
لە ساڵی ٧٧٨ی پێش زایینەوە،بۆ پتر لە ١١٠٠ ساڵ یۆنانیەکان بڕیاریاندا کە لەشەڕ دووربکەونەوە.لە ناوچەی ئۆڵۆمپیادی یۆنان ھەر چوارساڵ جارێک کۆببنەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ سەیری یاریە ئۆلۆمپیەکان بکەن.
ئەوکات رکابەریەکان بۆ بردنەوەی مەدالیای زێڕ نەبوو.بەڵکو شەرەفی سەرکەوتن و دەرخستنی ھێز و ئازایەتی بەشداربووان مەبەست بوو.
*مەشخەڵی ئۆڵۆمپی.
مەشخەڵی ئۆلۆمپی ھێمایە بۆ ئەو کێبرکێیە لەوەتەی ئەو چاڵاکیە وەرزشیە دروست بووە.مەشخەڵەکە لەشوێنی کۆنی خۆی لەناوچەی ئۆڵۆمپیای یۆنان دەست پێدەکرێلەسەر شێوازی شکانەوی سروشتی تیشکی خۆر لەسەر ئاوێنە و تەسلیم بە پێشبڕکێکاری یەکەم دەکرێت تاوەکو ووڵاتی میواندار چەندین یاریزان و کەسایەتی ناسراوی جیھان بەھەڵگرتنی ئەو مەشخەڵە شەرەفمەند دەکرێن.
*دروشمی ئۆلۆمپی.
(ھێز، خێرایی ،بەرزی) دروشمی ئۆلۆمپین.ئەو دروشمە لەزمانی لاتینیەوە خولقاوە.بارۆن دی کۆبەرتین ی فەڕەنسی خاوەنی راستەقینەی دروشمە مەزنەکەی ئەدەبیاتی ئۆلۆمپیە.
*سوێندی ئۆڵۆمپی .
بەناوی سەرجەم کێبڕکێکارانەوە بەڵێنی بەشداری یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد دەدەم. وەبە گیانی وەرزشی راستەقینەوە ڕێز و گوێڕایەڵی یاسا و رێکخەرانی بکەم، لە پێناو بەپیرۆز راگرتنی وەرزش و وەکو شەرەفێکیش بۆ تیپەکەمان.
*ئـــاڵای ئۆلۆمپی
ئاڵای ئۆلۆمپی لە باکگراوەندێکی سادەی بێ چوارچێوە پێکدێت، لە ناوەڕاستیدا (٥) بازنەی تێدایە کە بە دوو رێز دانراون.سێ بازنەی سەرەوە دوو بازنەی خوارەوە.رەنگی بازنەکانی سەرەوە لە سوور و رەش و شین پێکدێن.لە خوارەوەش زەرد و سەوزن.کە ھێمان بۆ پێنج کیشوەرە سەرەکیەکەی جیھان، بە جۆرێک (شین)بۆ ئەوروپا، سەوز (ئەفریقا)،
سوور بۆ (ئەمریکا)، زەرد بۆ (ئاسیا)، سەوز بۆ (ئوستورالیا)
وە بیرۆکەی دروستکردنی ئەو ئاڵایە بەو دیزاینەی ئێستا دەگەرێتەوە بۆ
(بارۆن دی کۆبرتین)ی فەڕەنسی لە ساڵی ١٩١٤ ی زایینی.
*دیسپلینی ئۆڵۆمپی.
ناوەڕۆکی یاریە ئۆڵۆمپیەکان بردنەوە نیە بە تەنھا، بەڵکو بەشداریکردنە وەکو ئەوەی کە ھەموو کارێک لە ژیاندا ھەر تەنھا بۆ بردنەوە نیە.بەڵکو تێکۆشان و ھەوڵدانە، وە کێبرکێکان بۆ ململانێ نین. بەڵکو ھەڵسوکەوت و نیەتی چاکە.
ئەوەتا دووای چەند سەدەیەک بەردەوامی ئۆڵۆمپیاد وەکو دایکی یاریەکان و بێشکەی پەروەردەکردنی وەرزش بە رووە راستەقینەکی ئەوجارە لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەڕا دەبێتە ھۆی پتەوکردنی دۆستایەتی و ئاشنایەتی یاریزانان و ووڵاتانی جیھان، لەگەڵ بەدەستھێنانی چەندین خەڵات و دەسکەوت کە ھیچ کات مێژوو لەیادیان ناکات.