هونەرمەندی لاو ( هۆزان ساڵەیی ) ناسراو بە ( ئۆزی-ئێن )، نوێترین بەرهەمی بۆ شاره دڵسۆزه‌كه‌ی لە شێوەی کلیپ بڵاودەکاتەوە … ئەم بەرهەمەی هونەرمەند بە ناوی ( كهركوكهكهم )،
موزیک و دابەشکردنی لە لایەن هونەرمەند ( بافڵ سەرهەنگ ) ەوە ئامادەکراوە. دوایین چەندین کلیپ بە زمانی ئینگلیزی، ئەمە دووه‌م بەرهەمی هونەرمەندە بە کوردی.
ستۆدیۆی یاد میدیا لە هۆڵەندا ئەم کلیپەی بەرهەمی هێناوە.
بۆ بینینی کلیپی کەرکوکەکەم ئێرە کلیک بکە
هۆزان ساڵه‌یی لە 11/7/1983 لە که‌رکوک لە دایکبووە، له دونیای هونه‌ر و مۆسیقادا به ئۆزی ئێن ناسراوه، له ته‌مه‌نی 9 ساڵی له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به خوێندنی که‌مان کردووه، له 1993 وه له هۆڵەندا ده‌ژی، له 2009 خوێندنی میدیای له هۆڵه‌ندا ته‌واو کردوه، تا ئێستا به‌رده‌وامه له کاری هونه‌ری. له 1997 به گۆرانی چاوت جوانه له‌یلا له فیستیڤاڵێکی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری کردووه، به‌م گۆرانیه سه‌رنجی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی راکێشا، له‌لایه‌ن هونهمهرمهندێکی هۆڵه‌ندیه‌وه وه‌ک داستخۆشی که‌مانێکی پێبه‌خشرا. له چه‌ندین یادی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و بۆنه‌دا به‌شداری کردووه. سه‌ره‌تا به زمانی ئنگلیزی ده‌ستی به گۆڕانی گوتنی کردووه‌و دوو گۆرانی پۆپ موسیک بە کلیپەوە بڵاوی کردۆتەوە.
بۆ زیارتر زانیاری ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه‌ی بكه‌ن، www.ozie-n.com || www.facebook.com/ozienmusic.official