ھەڤاڵ حەمەد بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی ئۆرکێسترای کوردستان رایگەیاند لە درێژەی کار و چالاکیە ھونەریەکانمان بریارە لە چەند رۆژی داھاتوو کۆنسێرتێکی موزیکی کلاسیک و کوردی ئەنجام بدە لە شاری ھەولێر نمایشی ئەم جارە بە
ڕابەرایەتی مایسترۆی جیھانی (ماموکا ئەلافشڤیلی) کە لە وولاتی جۆرجیا وە ھاتووە بە مەبەستی کردنەوەی وۆرک شۆپ و نمایشی دوو کۆنسێرت. ھەروەھا چەند پارچە موزیکبَکی کوردی کە لەلا یەن چەتۆ نەورۆز بەرێوە دەچێت . سەبارەت بە سازکردنی کۆنسێرتەکان ھەڤاڵ گووتی: بڕیارە کۆنسێرتی یەکەم لە شاری ھەولێر بەڕێوە بچێت لە سەرتای مانگی ١٢ و کۆنسێرتی دووەم لە شاری (باتومی) ووڵاتی جۆرجیا سازدەکرێت لە ڕێکەوتی ٩.١٢.٢٠١٢ لە ھۆڵی ئارت سەنتەر کە ھءاێکی ئۆپێرالیە و لە لایەن زانکۆی ھونەری باتومی بۆمان ئامادەکراوە. بۆ ئەم مەبەستە ئَیمە ٥.١٢.٢٠١٢ بەڕێدەکەوین بەرەو ووڵاتی جۆرجیا کە لەوێ سەرجەم موزیکژەنانی ئامێری فووداری (براسات) ی ئۆرکێسترای جۆرجیا یاوەری مان دەکەن لە ژەنینی موزیکە کوردیەکان. لە ئیستادا لە زۆربەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی جۆرجی رێکلام بۆ ئەم پرۆژە ھونەریە ھاوبەشە دەکەن. ئۆرکێسترای کوردستان لە ساڵی ١٩٩٧ لە شاری ھەولێی دامەزراوە و تا ئیستا بەردەوامە و ساڵانە لە زۆربەی بۆنەکان چەندین نمایشی موزیکی ئەنجام داوە لە ئیستادا نزیکەی ٣٨ کەس ژەنیارن لە ئۆرکێسترای کوردستان. سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەر و وەرزش و لاوان دەکەین بۆ ھاوکاریکردنمان بۆ ئەنجام دانی ئەم سەفەرە کە بەشێک لە خەرجیەکانی خستە ئەستۆی خۆی.