مەسعودی مەلا ھەمزە: بۆ یەکەمجار و لە مێژووی کورد، بە بۆنەی رۆژی جیھانی میوزیک ئۆرکسترای کوردستان- ھەولێر کۆنسێرتێکی میوزیکی بۆ گەورە ئۆپێرالی ئەڵمانی ساندراو ئەلینا لیتۆ لە پارکی منارەی شاری ھەولێر سازدەکا.
ئەم کۆنسێرتە کە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢٩/٩/٢٠١١ لە پارکی شانەدەر سازدەکرێ تێیدا ئۆرکسترای کوردستان بە ھەماھەنگی سەنتەری کلتووری ئەڵمانی سازیدەکات.
لە لێدوانێکی تایبەتدا چەتۆ نەورۆز مایسترۆی ئۆرکسترای کوردستان گوتی”بە بۆنەی رۆژی جیھانی میوزیک ئۆرکستراکەمان بە ھاوبەشی لەگەڵ سەنتەری کلتووری ئەڵمانی ٢ کۆنسێرتی میوزیکی بۆ گەورە ئۆپێرالی ئەڵمانی ساندراو ئەلینا لیتۆ بە رابەرایەتی ھانز کریستیان سازدەکا”.
چەتۆ گوتیشی”لە مێژووی کوردستان بۆ یەکەمجارە کارێکی ھاوبەشی لەو شێوەیە لەنێوان گروپێکی گەورەی کوردی و ئۆپێرالەکی وا بەناوبانگی جیھانی سازدەکرێ”.