هەینی, كانونی یه‌كه‌م 5, 2025
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    بەراو یان ڕێکەوت؟

     سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

    پـڵـۆت لە وێـژەدا..

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

    لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

    ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

    میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی بووه دادوه‌ری خه‌ڵاته گرینگه‌‌کانی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٢٦ له ئه‌مه‌ریکا

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    گوتنی ستران

    گوتنی ستران

    پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا..

    چـیـرۆک بـۆ منـداڵان: دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە..

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پێكه‌نین له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

ئۆرهانێکى دیکە

CHRA.TV by CHRA.TV
31/07/2019
Share on FacebookShare on Twitter

نووسینی: ئۆرهان پامووک

لەتوورکییەوە: یوسف عزەدین

بیرۆکەیەک سەبارەت بەئۆرهانێکى دیکە کەهەر لەمنداڵییەوە دەستپێکردو ساڵانێکى دوور و درێژ باوەڕم پێهێنا، ئەوەبوو کەلەنێو کۆڵانەکانى ئیستانبووڵدا.. لەشوێنێکدا.. لەماڵێکى دیکەدا.. کەسێک کەلەهەموو ڕوویەکەوە لەمن دەچێت، هەروەک ئەوەى دووانەبین و بەتەواویى لەیەکبچین بوونى هەیە.

نازانم یەکەمجار ئەم بیرۆکەیم لەکوێ و کەى بەخەیاڵدا هات، ڕەنگە بەڕێکەوت یان لەمیانى گەمەو ترس و تێگەیشتنى هەڵەوە، پاش زەمەنێک لەزەینمدا جێى بووبێتەوە.

ڕەنگە یەکێک لەساتەوەختەکانى دەستپێکى ئەم بیرۆکەیە بەشێوەیەکى کامڵ، بەوشێوەیە بێت کەلێرەدا دەیخەمەڕوو.

وەک وەبیرم دێتەوە، پاش ئەو ئاژاوەو گێرمەو کێشانەى نێوان دایک و بابم و جیابوونەوەیان، دواى یەکتر بینینەوەیان لەپاریس و ئەو بەزم و ڕەزمانە، من و کاکیشم کەئەو دەمە لەئیستانبووڵ بووین، لەیەکدى جیاکراینەوە، کاکم لەئاپارتمانى پامووک لە”نیشان تاش” لەگەڵ نەنکم و خێزانە قەرەباڵغەکەماندا مایەوەو منیش ڕەوانەى ماڵى پلکە”جیهانگیر” کرام کەبەو پەڕى خۆشەویستی و زەردەخەنەوە منیان گرتەخۆ. لەو ماڵەدا لەنێو چوارچێوەیەکى هەڵواسراوى ڕەنگ چەرموودا، گچکە وێنەى منداڵێکى تێدا بوو، زوو زوو پلکم و شووەکەى بەپێکەنینەوە دەیانگوت:

“بڕوانە ئەوە تۆیت”.

ئەو منداڵە ئێسک سووکە چاو گەورەیەى وێنەکە بەڕاستى کەمێک لەمن دەچوو، بەتایبەت ئەویش لەکاسکێتەکەى منى لەسەردا بوو کەهەر کاتێک چووبایەتمە کۆڵان لەسەرمدەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەمزانى ئەوە بەتەواویى وێنەى من نییە.

( لەڕاستیدا پۆترێتى ئەو منداڵە ئێسک سووکە، وێنەیەک بوو لەئۆرووپاوە هاتبوو).

هەردەم بیرم لەوە دەکردەوە کەتۆ بڵێى منداڵى وێنەکە ئەو ئۆرهانە بێت کەلەماڵەکەى دیکەدا دەژى؟ بەڵام لەئێستادا منیش لەماڵێکى دیکەدا دەژیام، هەر دەتگوت بۆ ئەوەى لەگەڵ هاوشێوەیەکى خۆمدا یەکدى ببینین، دەبایە منیش چووبایەتمە ماڵێکى دیکە. بەڵام بەو دیدەنییە هیچ خۆشحاڵنەبووم و دەمویست بگەڕێمەوە بۆ نێو ماڵە بنەڕەتییەکەى خۆم کەلە”ئاپارتمانى پامووک”بوو.

کاتێک دەیانگووت ئەو وێنەیەى دیوارەکە تۆیت، شتێک مێشکم تێکەڵ و پێکەڵ دەبوو، من..منم..بەڵام بەشێوەش لەو وێنەیە دەچووم کەلەمن دەچوو. ئیدى خەیاڵى ماڵێکى دیکەو گەڕانەوە بۆ ماڵى خۆمان و چوونەوە بۆ نێو خانەوادە قەرەباڵغەکەمان و هەموو ئەمانە لام تێکەڵدەبوو.

ئەوە بوو ئاواتەکەم هاتە دی و گەڕامەوە بۆ نێو “ئاپارتمانى پامووک”، بەڵام خەیاڵى ئەوەى کەلەماڵێکى دیکەى ئیستانبووڵ ئۆرهانێکى دیکە دەژى، هیچ دەستبەردارم نەبوو، ئەم بیرۆکە سیحراوییە لەمنداڵیمەوە تا گەنجێتیم بەئاسانى لەیاد نەدەچۆوەو هەمیشە لەقوڕنەیەکى زەینمدا خۆى مەڵاس دەدا.

ئەو دەمانەى لەزەردەپەڕى ئێواراندا لەکۆڵانەکانى ئیستانبووڵدا پیاسەم دەکردو بیرم لەخۆشگوزەرانى و کامەرانى مرۆڤەکان دەکردەوە.. بەڵام لەبەردەم هەندێک ماڵدا بەخەیاڵى ئەوەى کەئۆرهانێکى دیکە لەوێدا بژى دڵم دادەخورپا.

لەگەڵ هەڵکشانى تەمەنیشمدا ئەم خەیاڵە بووە فانتازیاو فانتازیاش بووە پانتاییەک لەخەون.

زۆرجار لەخەونەکانمدا ئەم خەیاڵە دەبووە مۆتەکەو دەمقیژاند، یان خۆم لەگەڵ ئۆرهانەکەى دیکەى نێو ماڵەکەى تر بەراورد دەکرد. یان بەخوێنساردیى و دڵڕەقییەوە، هەردوو ئۆرهانەکە دەمانڕوانییە یەکدى. یان لەنێوان خەون و بێداریدا زیاتر ئەو ماڵ و کۆڵان و شوێنانەى کەتێیدا ژیابووم.. لەئامێزم دەگرت.

ئەو دەمانەى کەبێئومێدیش دەبووم بەهیواى ئەوەى کەبچمە کن ئەو ئۆرهانەى کەلەماڵێکى دیکەدا دەژیا.. هێندەم دەزانى وا خەریکە باوەڕبهێنم کەئۆرهانەکەى ترم و لەگەڵ خەیاڵە خۆشەکانى ئەودا خەریکدەبووم.. ئەم خەیاڵانە هێندە دڵخۆشیدەکردم ئیدى پێویستى نەدەکرد ڕووبکەمە ماڵێکى تر.

لێرەوە دەگەینە بنەڕەتى مەسەلەکە، هەر لەو ڕۆژەوەى کەلەدایکبووم هیچ وازم لەو ماڵ و کۆڵان و گەڕەکانە نەهێناوە کەتێیدا ژیاوم.

دواى پەنجا ساڵ و پاش ئەوەى لەگەلێک شوێندا ژیام، بەڵام هێشتاکە مانەوەم لەهەمان “ئاپارتمانى پامووک”داو بەتایبەتیش لەو شوێنەدا کەیەکەمین فۆتۆگرافى من و دایکمى تێدا گیراوە، ئەو دەمى من لەئامێزیدام.. پێموایە بەواتاى ئەوە بێت کەمن هێشتاکە گیرۆدەى بیرۆکەى ئۆرهانەکەى دیکەى نێو شوێنێکى ترى ئیستانبووڵم و هەستیش دەکەم هەر ئەمەیە ئیستانبووڵ لەحیکایەتەکەمدا دەکاتە شتێکى تایبەت.

داهێنانەکانى منداڵى و گەنجێتى و ڕابردووم، لەڕوویەکەوە پەیوەستە بەمانەوە بەدرێژایى زەمەنێک.. پەنجا ساڵ لەشوێنێکدا؟!

دایکم هەمیشە پێى دەگوتم:

“کەمێک بچۆ بۆ کۆڵان، بچۆ بۆ شوێنێکى دیکە، سەفەر بکە”.

هەروەک چۆن نووسەرانێکى وەک کۆنراد و نابۆکۆڤ و نایپۆل، لەمیانى ژیانیان لەتاراوگەو گۆڕینى زمان، میللەت، کولتوور، مەملەکەت، کیشوەر و تەنانەت شارستانیەتیش، توانیویانە بنووسن و شوناسنامەى داهێنەرانەشیان بۆ تاراوگەنشینیان دەگەڕێتەوەو بەسەرچاوەى هێزیشیان دەزانرێت. ئاواش من بەمانەوەم لەهەمان ماڵ و کۆڵان و دیمەن و شاردا و پەیوەستیم پێوەیان منیان خووڵقاندووە.

پەیوەست بوونى من بەئیستانبووڵەوە بەماناى پەیوەست بوونم دێت بەقەدەرى مرۆڤەکانییەوە، بەکاراکتەرەکانییەوە.

سەدو دوو ساڵ پێش لەدایکبوونم، “فلۆبێرت” بەکاریگەرى قەرەباڵغى و گۆڕانکارییەکانى ئیستانبووڵ، لەنامەیەکیدا ئاماژەى بەپێشبینییەکى خۆیداوە کەگوایە”کۆنستانتینۆپۆلیس-ئیستانبووڵ” پاش سەدساڵى تر دەبێتە پایتەختى دنیا، بەڵام دواى ڕووخانى ئیمپراتۆریەتى عوسمانییەکان و نەمانیان، بەتەواویى شتێکى پێچەوانەى پێشبینییەکەى “فلۆبێرت” هاتەدى.

ئەودەمەى من لەدایکبووم ئیستانبووڵ بەدرێژایى تەمەنى دووهەزار ساڵەى، ڕۆژگارى واى بەخۆیەوە نەدیتبوو، خراپترین و لاوازترین و هەژارترین ڕۆژەکانى خۆى دەژیا.

بەدرێژایى ژیانم ڕووخانى عوسمانییەکان و نەبوونى و قڕووقاتى..و وێرانەیى ئەو دەمەى شار، بووە مایەى خەموپەژارەم، گەرچى بەبەردەوام لەگەڵ ئەو خەموپەژارەیەدا لەشەڕەجەنگدا بووم، بەڵام دەمزانى هەموو ئەو شتانە ئیستانبووڵیان دیاریکردووەو وەک ئیستانبووڵیەکیش بەهەموو ئەوانە قایلبووم.

بەڵام هەر کەسێک بیەوێت واتایەک بەژیانى ببەخشێت، پرسیار لەشوێن..و کاتى لەدایکبوونى دەکات، بۆیە دەبێت لەم وڵاتەو لەو مێژووەدا لەدایک بووبێت و ماناى ئەمە چییە؟!

هەروەک ئەوەى پیانگۆ-بیتاقە-مان بۆ دەرچووبێت، لێرە لەدایکبووین..و ئەم شارەش چاوەڕێیە خۆشمان بووێت، لەکاتێکدا لەناخەوە دەستمانکردووە بەخۆشویستنى ئەم خێزان..و وڵات..و شارە.. بەڵام تۆ بڵێى ئەمە هەڵبژاردنێکى ڕاست بێت؟!

زۆرجار خۆم بەبەدبەخت………………………………….و بێشانس…. دەزانم، بەوپێیەى لەئیستانبووڵێکدا لەدایکبووم کەلەژێر قورسایی پاشماوەکانى ڕووخانى ئیمپراتۆریەت……………………..-و ژێرپێکەوتن……….و لەنێو هەژارى..و خەم..وپەژارەدا سیس..وکۆن بوو(بەڵام لەناخمدا دەنگێک پێمدەڵێت ئەمە شانس..وبەختە).

بەوپێیەش کەلەخێزانێکى زەنگین..و خواپێداو لەدایکبووم، ئەوە زۆرجار وەک کەسێکى بەشانس دەڕوانمە خۆم).

(پێچەوانەکەشى دەگوترێت).

وەک حیکایەتێک گەر بیر لەلەدایکبوونم بکەمەوەو باوەڕ بەخۆم بهێنم کەئەگەر (شتێک زێدەتر ئێسکەکانم پانتر و قۆزتر بوومایە) یان ئەگەر(بەڕەگەز مێینە بوومایە تۆبڵێى دەردو خەمم کەمتر بووایە).

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەوە تێدەگەم کەئەو ئیستانبووڵەى هەموو ژیانمم تێدا بردۆتەسەر قەدەرى منە.

لە ٧ی حوزەیرانى ١٩٥٢دا، کەمێک پاش نیوەى شەو لەدایک بووم، لەو کاتەدا کۆریدۆرەکان..و دنیا خامۆش بوون.

دوو شەو پێش لەدایکبوونم گڕکانى ستامبۆلین لەئیتاڵیا دەستیکردبوو بەگڕهاویشتن، شتێک نییە لەگڕو پاشماوەى شتە سووتاوەکان سەیرتر بێت.

لەودەمەدا ڕۆژنامەکان باسیان لەباکوورى کۆریاو سەربازەکانى تورک دەکردو لەهەندێ گچکە سەرچاوەى ئەمریکییەوە وەک هەواڵێکى بچووک ئاماژە بەوە دەکرا کەکۆریاى باکوور چەکى بایۆلۆژى هەیەو ئامادەیە بۆ بەکارهێنانیشى.

پێش ئەوەى لەدایکبم، دایکم وەک زۆربەى خەڵک سەبارەت بەشارەکەمان هەواڵەکانى خوێندبۆوە. لەو شەوەدا دزێک بەماسکێکى ترسناکەوە لەکاتێکدا لەپەنجەرەى ماڵێکەوە خەریکى چوونە ژوورەوە بووە، پاسەوانەکان پێى دەزانن..و بەهیمەتى خوێندکارە “کۆنیایی”ەکانى بەشى ناوخۆیى، دزەکە تاشوێنجێگەیەکى تایبەت بەهەڵگرتن..و حەشاردانى کەرەستە..و شتومەک ڕاودەنرێت..و لەوێدا بەگیردەهێنرێت..و پاش ئەوەى دزە شێت..وشوورەکە، دنیایەک جوێن بەپۆلیسەکان دەدات، خۆیدەکوژێت..و دواى تەشخیسى لاشەکەشى، ئەوە دەزانرێت کەئەم دزە هەمان ئەو دزەیە کەدوکانێکى”گەڕەکى حەربیە”ى بەڕۆژى ڕووناک..و بەزەبرى چەک دزیوە.

دایکم ئەو هەواڵانەى تەنها بۆ من خوێندۆتەوە، چونکە پاش ساڵانێک بەشتێک کەفوکوڵو خەمبارییەوە باسى ئەوەى بۆکردم کەپاش ئەوەى داخڵى خەستەخانە دەکرێت، بابم لەبەردواکەوتنى منداڵبوونەکەى بێزاردەبێت..و دەچێتە کن هاوڕێکانى.

کاتێکى درەنگ پوورم پەرژینى باخچەى خەستەخانەکە تێدەپەڕێنێ و دێتە ژوورێ و هەر ئەویش لاى دەمێنێتەوە.

یەکەمجار کەداکم منى دیتووە، وابیرى کردۆتەوە کەمن لەچاو کاکم کەدوو ساڵ لەخۆم گەورەتر بووە، لاواز و ناسکتر بووبێتم.

ڕاستییەکەى نابێت بڵێم( وابیرى کردۆتەوە)، بەڵام لەتوورکیدا خەونەکان..و حیکایەتەکان..و ئەو شتانەى بەڕاستى تێیدا ژیاوین، لەکاتى گێڕانەوەیاندا فرمانى ڕابردووى بۆ بەکاردەهێنین..و هەر وەک ئەو شتانەى کەبەشێوەیەکى میللى حەزمان پێیەتى، هەر لەوکاتەوەى کەدەخرێینە بێشکەوەو دواتر دەخرێینە نێو عەرەبانەى چوار پێچکەو یەکەمین جارى پێگرتن..و ڕۆیشتنمان..و ئەوەى کەبیستوومانە، چونکە هەموو ئەو ساتانە ساڵانێک پاش ئەوە لەلایەن داک و بابمانەوە بۆمان باسدەکرێت..و گوێبیستى یەکەمین وشەى خۆمان دەبین، یان هەروەک ئەوەى ڕۆیشتنى ئەودەمەى خۆمان ببینین، بەسەرسامییەوە چێژ لەو حیکایەتانە وەردەگرین.. کەبۆمان دەگێڕنەوە.

ئەم هەستە شیرینە چێژى بەوە دەچێت کەلەخەونەکانماندا خۆمان دەبینینەوە، بەڵام دواتر هەر ئەمە هەموو ژیانمان ژەهراوى دەکات..و دەبێتە خوویەک..و دەچێتە نێو ڕۆحمانەوەو وامان لێدێت، هەموو ئەو شتانەى کەلەژیاندا دەیانبینین، تەنانەت قووڵترین زەوقەکانیشمان لەکەسانى دیکەوە وەربگرین..و بیکەینە خوو.

ئەوەى لەکەسانى دیکەوە دەیبیستین..و بەئارەزوو و خوولیاوە بەدڵمان دەبێت..و دواتر هەر وەک ئەوەى بەبیرى خۆماندا هاتبێت، ئاوا بۆ کەسانى دیکەى دەگێڕینەوە.. بەتایبەت ئەو دەمانەى کەساتەکانى ساوایى خۆمان وەک (یادەوەرى) دەگێڕینەوە. دواتر هەموو ئەوانەى کە لەبارەى شتەکانى ژیانى خۆشمانەوە دەیگێڕینەوە، بەبێ ئەوەى ئاگاداربین، تەنها بیرۆکەى خۆمان نییە..و دواجار دەبێتە یادەوەرییەکى شێدار.

ئەو ژیانەى کەدەیبەینە سەرو گوزەران لەنێو ئەو شارەى کەتێیدا دەژین، زۆرجاران لەخەڵکانى دیکەوە فێریدەبین. ئەوەى کەکەسانێکى تر سەبارەت بەخۆم..و ئیستانبووڵ دەیڵێن، لەکاتێکدا کەبۆخۆم بەدڵم بێت..و منیش پێموابێت..و بەو چەشنەش تێیبڕوانم، هەروەک ئەوەى یادەوەرى خۆم بێت..و دواتر بیخەمەڕوو.

سەردەمانێک وێنەمدەکرد.. لەدایکبوونم لەئیستانبووڵ..گەورەبوونم لەو شارە..دواتر نازانم بۆ لەتەمەنى بیست..و دوو ساڵیمەوە دەستمکرد بەڕۆمان نووسین.

هەموو ژیان، چ ژیانى کەسانى دیکە دەکەمە حیکایەت، چ لەمیانى دەنگى ئیرادەى خۆمەوە لەو کاتانەدا کەلاواز دەبێت..و بەخەونێکى شیرین دەچێت.. هەربۆیە ویستم ئەم کتێبە بەم زمانە بنووسم، بەڵام لەبەرئەوەى لەم ژیانە هەروەک چۆن لەخەونێک دەچیتە دەرەوە، ئاواش دەچیتە قۆناغى ژیانى دووەمتەوەو ئەم کتێبەش وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ ئەو قۆناغە شتەکانى تێدا دەخرێتەڕوو، هەر بۆیە زمانەکەى زۆر باوەڕ پێهێنەرانە نییەو هەموو ئەوانەى وەک منیش دەچنە قۆناغى دووەمى ژیانیانەوە، حیکایەتیان شتێکى جیاوازتر نییە لەگەڵ ئەوەى من لەم کتێبەدا خستوومەتەڕوو، جا ئەى خوێنەر ئەمە پێوەندى بەوردبینى تۆوە هەیە، چونکە من ڕاستیەکان پیشانى تۆ دەدەم..و تۆش دەبێت هاوڕێیەتى خۆتم نیشان بدەیت.

________________________________
تێبینى: ئەم وتارەى پامووک پێشەکییەکە بۆ کتێبى istanbul’hatralar’ ve sehir نووسیوویەتى.
ژێدەر: istanbul’ hatralar’ ve sehir-orhan pamuk-yky-2006/istanbul.

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Related Posts

ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا
ئەدەب

ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

30/09/2025
99
خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..
ئەدەب

خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

07/09/2025
143
سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی
ئەدەب

سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

20/08/2025
115
Next Post
عه‌لیڕه‌زا تابش: له‌ سینه‌مای منداڵدا ده‌بێ به‌ هاوکارییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و بازاڕه‌ جیهانییه‌کان سه‌رنج بدرێت

ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رمانی "جیلوه‌گای ئومێد" له‌ سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان

نوێترین بابەت

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

04/12/2025
بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

04/12/2025
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

بەراو یان ڕێکەوت؟

04/12/2025
چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

04/12/2025
گوتنی ستران

گوتنی ستران

04/12/2025
 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

پـڵـۆت لە وێـژەدا..

25/11/2025
رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

25/11/2025
گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

25/11/2025
شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

17/11/2025
ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

17/11/2025
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.